سه‌رۆکی تورکیا به توندی هێرش ده‌کاته سه‌ر پارته‌کانی سه‌ره‌کی ئالمان و به جیدی داوا له ده‌نگده‌رانی ئالمانی به ڕه‌گه‌ز تورک ده‌کات که له ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ی له پێشن پشتیوانیان لێنه‌که‌ن.
له ده‌مێکدا هه‌ینی له ئیستانبوڵ بۆ په‌یامنێران ده‌دوا، ئه‌ردۆغان گوتی چوونه سه‌ری گرژی له نێوان دوو وڵات ئاکامی کێشه‌کان سیاسی ناوخۆیی ئاڵمانه و به تایبه‌تی پارتی دیمۆکڕات مه‌سیحی، واتاپارتی سه‌رۆکی حکومه‌تی ئاڵمان ئانگێلا مێرکڵ، سوسیال دێمۆکڕاته‌کانی وه‌ک "دۆژمنانی تورکیا" ناو هێنان.
ئه‌و گوتی، "ئه‌من به جیدی داوا له هاوولاتیانم له ئالمان ده‌که‌م ئه‌و هه‌ڵه‌یه نه‌که‌ن که پشتیوانی له ئه‌و پارتانه بکه‌ن. ئه‌و گوتیشی ئه‌وه ئیستا بابه‌تێکی جیگای شانازیه و ده‌بێت ده‌نگ به ئه‌و پارتانه بده‌ن که به‌رهه‌لستی تورکیایان نه‌کرد.
په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان دوو ولات به‌ره‌و گرژی رویشتوه، له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش تورکیا لۆمه ده‌خاته سه‌ر ئاڵمان که پشتیوانی له تیروریستان ده‌کات و ئالمانیش ناره‌زامه‌ندی سه‌باره‌ت به گیرانی چه‌ندین ولاتی ئاڵمانی له تورکیا ده‌ربڕێوه و له وه‌تا کودتا سه‌رنه‌که‌وتووکه‌ی له تورکیادا به‌ندکراون.