Accessibility links

دوای بڕیاری ئەمەریکا بۆ کێشانەوەی هێز لە سوریا، تورکیا لەشکر بۆ نێو ئەو وڵاتە دەبات


سەربازانی تورکیا و ئەمەریکا لە مەنبج، ١ی نوامبری ٢٠١٨
سەربازانی تورکیا و ئەمەریکا لە مەنبج، ١ی نوامبری ٢٠١٨

ئەو کاروانانە بە نێو ناوچەیەکدا تێدەپەڕن کە لەشکری ئازادی سوریا کۆنتڕۆڵی دەکات و هاوپەیمانی تورکیایە، و ئەوان بەرەو هێڵەکانی پێشەوەی شاری مەنبج دەچن وەک تەلەڤزیۆنەکە گوتی.

تورکیا هێزی لەشکری بۆ سەر سنووری لە گەڵ سوریا دەنێرێت وەک ئاژانسی پەیامنێری دێمیرۆرن DHA ڕاپۆرتی کرد، و دەلێت دەوری ١٠٠ ئوتوموبیلی لەشکری و چەک و کەرەسەی لەشکری بەرەو ناوچەکە دەچن.

ئەم چالاکیەی لەشکری چەند ڕۆژ دوای ئەوە دەێت کە ئەردۆغان گوتی تورکیا کرداری پلاندانراوی لەشکری بۆ سەر یەکینەکانی پاراستنی گەڵ لە خۆرهەڵاتی ڕووباری فورات لە باکوری سوریا ڕادەگرێت دوای ئەوەی ئەمەریکا بڕیاریدا هێزەکانی لە سوریا بکشێنێتەوە.

ئەو ئاژانسە گوتی کاروانەکەی تورکیا، بەرەو ناوچەی سنوری کیلیس لە هەریمی هاتای لە باشور دەچوون، کە هەڵگری تانک، هاویتزێر، چەک و هەروەها کۆماندۆکانی لەشکری بە سواری ئوتوبوسان بوون.

بە گوێرەی ئاژانسەکە بەشێک لە کەرەسە و سەربازانی لەشکری لە پۆستەکانی سەرسنوور جێگیر بوونە و هەندێکیان لە ڕێگای ناوچەی ئەلبەیلی Elbeyli چوونەتە نێو سوریا.

ئەلبەیلی لە ٤٥ کیلومتری باکووری ڕۆژئاوای شاری مەنبج هەڵکەوتووە کە بابەتێکی گرژی نێوان ئانکارا و واشنگتن بووە.

لە مانگی ٦ی ئەمساڵ ئەمەریکا و تورکیا بە ڕێکەوتنێک گەیشتن کە یە پە گە لە شاری مەنبج لابەرن بەڵام تورکیا سکاڵای کردوە کە ئەو نەخشە ڕیگایە وەدرەنگی کەوتووە.

وێنەکانی سەر کاناڵی تەلەڤزیۆنی TRTبەشێک لە کاروانەکە نیشان دەدات کە لە رێگای شاری سنوری کارکامس لە هەریمی گازیان تەپە، لە ٣٥ کیلومتری باکووری مەنبج، دەچنە نێو سوریا.

ئاژانسی ڕۆیتێرز نەیتوانی پشتڕاستی بکاتەوە هۆی ئەم پێشڕەوییە چیە و کاربەدەستانی تورکیاش لە بەردەستدا نەبوون کە لە ئەم بارەیەوە لێدوان بدەن. تورکیا بە پشتیوانی لەشکری ئازادی سوریا دوو کرداری لەشکری لە سەر سنوور، "سپەری فوڕات" و "لقی زەیتون" بۆ سەر یەکینەکانی پاراستنی گەڵ ئەنجامدا.

ئەردۆغان رۆژی هەینی گوتی کە تورکیا شەری ملیتانەکانی داعش لە سوریا دەکات لە دەمێکدا ئەمەریکا سەربازانی لە سوریا دەکشێنێتەوە، هەروەها گوتیشتی کرداری پلاندانراو بۆ سەر یەکینەکانی پاراستنی گەل ئەنجام دەدات.

XS
SM
MD
LG