Accessibility links

ئەردۆگان بەڵێنی پشتیوانیکردنی ئازەربایجان دەدات


سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان لەمیانەی سەردانەکەیدا بۆ هەرێمی جێناکۆکی لەسەری ناگۆرنۆ کاراباخ بەڵێنیدا پشتیوانی ئازەربایجان بکات لە حاڵەتی هەر هێرشێکدا بۆ سەر ئەو وڵاتە.

ساڵی ڕابردوو لەمیانەی شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا لەسەر کاراباخ، تورکیا پشتیوانیەکی تەواوی سەربازی و سیاسیی ئازەربایجانی کرد.

ئەردۆگان لەمیانەی سەردانەکەیدا بۆ شارۆچکەی شوشا کە مانگی یانزەی ساڵی ڕابردوو هێزەکانی ئازەربایجان دەستیان بەسەرداگرت ئەم بەڵێنەیدا.

شەڕ و پێكدادانەکانی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان کۆتایی هات، ئەوەش دوای ئەوەی ڕوسیا نێوەندگری کرد لە ڕێکەوتنی ئاگربەستی نێوان ئەو دوو وڵاتەدا. ڕوسیا لەڕووی سەربازییەوە پشتیوانیکەرێکی سەرەکی ئەرمینیایە. دواتریش هێزەکانی ئاشتی پارێزی ڕوسیا چوونە هەرێمێکی شاخاویەوە لەناو خاکی ئازەربایجاندا کە پێشتر لەلایەن جیاخوازەکانی ئەرمینیاوە کۆنتڕۆڵکرابوو.

ئەردۆگان و هاوتا ئازەربایجانییەکەی ئیلهام ئالیڤ ڕێکەوتنێکیان واژۆکرد " بۆ پشتیوانیکردن لە یەکتر لە حاڵەتێکدا ئەگەر لایەنی سێیەم هەڕەشە یاخود هێرش بکاتە سەر سەربەخۆی و سەروەری خاکەکانیان."

شەڕەکەی ساڵی ڕابردوو ترسی ئەوەی لێکەوتەوە تورکیا و ڕوسیا ڕاستەوخۆ ڕابکێشێتە ململانێیەکەوە کە تیایدا پشتیوانی هاوپەیمانەکانیان دەکرد، دەستوەردانێک کە ئەنقەرە و مۆسکۆی دەکردە دژی یەکتر نەک تەنها لە سوریا و لیبیا بەڵکو لە ناگۆرنۆ کاراباخیش.

تورکیا لەلایەن وڵاتانی ڕۆژئاوا و ڕوسیا و ئەرمینیاوە تۆمەتبار کرا بەوەی بەکرێگیراوە سورییەکانی هێناوە لە پاڵ هێزەکانی ئازەربایجاندا دژی ئەرمینیا شەڕ بکەن، بەڵام تورکیا ئەوەی ڕەت کردەوە، لەکاتێکدا ئەو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانانەی کە تورکیا دروستیکردوون بە توندی لە هێزەکانی ئەرمینیایاندا، بەو هۆیەشەوە ئازەربایجان لەو شەڕەدا سەرکەوت.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG