Accessibility links

تورکیا ڕەتی دەکاتەوە چەکدارانی سوریای ناردبێت بۆ ئازەربایجانی هاوپەیمانی


تورکیا ئەو هەواڵانەی ڕەت کردەوە کە باسیان لەوە دەکرد ئەنقەرە چەکدارانی سوریای ڕەوانەی ئازەربایجانی هاوپەیمانی کردووە لە شەڕی دژ بە ئەرمینیادا لە هەرێمی ناگۆرنۆ کاراباخ.

ڕۆژی دووشەممە نوێنەری ئەرمینیا لە ڕوسیا وتی تورکیا نزیکەی چوار هەزار چەکداری لە باکووری سوریاوە ڕەوانەی ئازەربایجان کردووە و لە پاڵ هێزەکانی ئازەربایجان لە ناگۆرنۆ کاراباخدا دەجەنگن.

هەروەها دوو چەکداری سوریش بە ڕۆیتەرزیان وت ئەنقەرە چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا ڕەوانەی ئازەربایجان دەکات بەمەبەستی پشتیوانیکردن لەو وڵاتە.

وتەبێژی پارتی داد و گەشەپێدانی تورکیا هەردوو هەواڵەکەی ڕەت کردەوە. عومەر جەلیک لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە ئەنقەرە وتی " هەواڵی ئەوەی تورکیا فڕۆکەیەکی جەنگی خستۆتە خوارەوە ڕاست نیە. ئەمە درۆیە. بە هەمان شێوەی ئەوەی کە دەڵێن تورکیا جیهادییەکانی ڕەوانەی ئەوێ کردووە، ئەوەش درۆیە."

بەڵام وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوش ئۆغلۆ ڕۆژی سێشەممە وتی تورکیا لە پاڵ ئازەربایجاندا دەوەستێت " لەسەر مێزی گفتوگۆ و لەسەر خاکەکەش."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG