تورکیا لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا، دیمەنی گەلێک هێرشی مەرگ هێنەر و خوێناوی بوو. ئاژانسی هەواڵنێری ئاسۆشێتێدپرێس پێداهاتنەوەی بە سەر چەند لە ئەو هێرشانەدا کردووە:
١٢ی مانگی ١ی ٢٠١٦، ئیستانبوڵ: تەقینەوەی خۆکوژی ١٢ گەڕیدەی ئاڵمانی لە گەڕەکێکی مێژووییدا کوشت. کاربەدەستان گوتیان هێرشبەرەکە پەیوەندی بە داعشەوە هەبوو.
١٧ی مانگی ٢، ئانکارا: هێرشبەرێکی خۆکوژ بە ئوتوموبیلێکی بۆمبکراو کە ئامانجەکە کۆمەڵێک دەستەی لەشکری تورکیا بوو، خۆی تەقاندەوە و ٢٩ کەسی کوشت. "تەیرەکانی ئازادی کوردستان" ناسراو بە تاک بەرپرسایەتی ئەو هێرشەی گرتە ئەستۆ.
١٣ی مانگی ٣، ئانکارا: ژنێکی خۆکوژ بە ئوتوموبیلێکی بۆمبکراوە خۆی لە گەڕەکێکی پرجەماوەردا تەقاندەوە و ٣٧ کەسی کوشت. "تەیرەکانی ئازادی کوردستان" ئەو هێرشەیان گرتە ئەستۆ.
١٩ی مانگی ٣، ئیستانبوڵ: تورکێک لە ڕێگای کردەوەیەکی خۆکوژی لە شەقامی پڕجەماوەری سەربەخۆ پێنج کەسی کوشت. کاربەدەستان گوتیان ئەو ژنە پەیوەندی بە داعشەوە هەبوو.
٣١ی مارس، دیاربەکر: تەقینەوەی بۆمبێکی چنراو لە نێو ئوتوموبیلێک حەوت پولیسی کوشت و ٢٧ کەسی تر لە نێویان دا ١٣ پولیسی بریندارکرد.
٢٧ی مانگی ٤، بوڕسا: تەقینەوەیەکی خۆکوژی ژنێک ١٣ کەسی لە ئەو شارە مێژووییەدا کوشت.
٧ی مانگی ٦، ئیستانبوڵ: ئوتوموبیلی بۆمبڕێژکراو بە ڕووی ئوتوبوسێکی پولیسی دژە سەرهەڵداو دا تەقیەوە. ١١ کەسی کوشت و ٣٦ کەسی بریندار کرد. گرووپێکی شێوە لەشکری کورد بەرپرسایەتی ئەو هێرشەی گرتە ئەستۆ.
٨ی مانگی ٦، میدیات: خۆتەقینەرێکی کورد لە هێرشێک لە بەرامبەر ناوەندی پولیس لە نزێکی سنووری سوریا و تورکیا، پێنج کەسی کوشت و ٥١ کەسی بریندار کرد.
١٧ی مانگی ٦، ئیستانبوڵ: بۆمبێکی چنراوی نێو ئوتوموبیل کاتێک ئوتوموبیلیکی پولیس بەر بەردەمی دا تێپەری تەقیەوە و ١١ کەسی کوشت.
٢٨ی مانگی ٦، ئیستانبوڵ: سێ خۆکوژ هێڕشیان بۆ سەر فڕۆکەخانەی ئەتاتورک برد، ٤٤ کەسیان کوشت و نزیکەی ١٥٠ کەسیان بریندار کرد.
١٥ی مانگی ٧: نزیکەی ٢٧٠ کەس لە ماوەی کودتایەکی لەشکری دا گیانیان لە دەستدا.
١٧ی مانگی هەشت، وان: بە هۆی تەقینەوەی ئوتوموبیلێکی بۆمبکراوە لە بنکەیەکی پولیس ئەفسەرێک و دوو مەدەنی کوژران؛ ٥٣ مەدەنی و ٢٠ پۆلیس برینداربوون.
١٨ی مانگی ٨، ئێلازیگ: تەقینەوەی ئوتوموبیێک لە سەرکردایەتیەکانی پولیس لانی کەم پێنج کەسی کوشت و زیاتر لە ١٤٠ کەسی بریندار کرد.
٢٠ی مانگی ٨، گازیان تەپ: خۆکوژێک- تەمەن دەوری ١٢ ساڵی- لانی کەم ٥١ کەسی لە بۆنەیەکی زەماوەندی کوردی دا دەکوژێت. گومان کرا داعش لە پشتی ئەو هێرشە بێت.
٢٦ی مانگی ئاگوست، جزرە: خۆتەقێنەرێکی کورد بە ئوتومۆبیلێکی بۆمبکراو خۆی بە پاسگایەکی پولیس دا کرد. ١١ پولیسی کوشت و ٧٨ کەسی تری بریندار کرد.
٩ی مانگی ١٠، هەریمی هەکاری: ملیتانەکانی کورد ئوتوموبیلێکی بۆمبکراو لە بەردەم پاسگایەکی لەشکری دا دەتەقێننەوە و دە کەس دەکوژرێن و هەشت مەدەنی بریندار دەبن.
١٠ی مانگی ١٠، دیجلە: کاربەدەستێکی باڵای پارتی دەسەڵاتداری داد و گەشە پێدان بە گولڵەی هێرشبەران لە بەنزین خانەدا کوژرا.
٤ی مانگی ١١، دیاربەکر: ئوتومۆبیلێکی بۆمبکراو لە نزیک ئوتوبوسێكی پولیسی دژە سەرهەڵداودا دەتەقێتەوە و ١١ کەس لە نێویاندا دوو پولیس دەکوژیت. گرووپێکی شێوەلەشکری کورد و داعش هەر دوو لا بەرپرسایەتییان وەئەستۆ گرت.
١٠ی مانگی ١٢، ئیستانبوڵ: دوو تەقینەوە لە دەرەوەی یانەی تۆپی پی ٤٤ کەسی کوشت و ١٤٩ کەسی تری بریندارکرد.
١٧ی مانگی ١٢: تەقینەوەیەکی خۆکوژری کە بۆ سەر ئوتوبوسێكی سەربازان کرا، ١٣ سەربازی کوشت و ٥٦ کەسی تری بریندارکرد.
١٩ی مانگی ١٢، ئانکارا: پولیسێکی دژە سەرهەڵداوی تورکیا ئاندرێ کارلۆف، باڵیۆزی ڕووسیا لە ئانکارای کوشت.
یەکەمی مانگی سەری ساڵی ٢٠١٧، ئیستانبوڵ: هێرشبەران دەسترێژیان لە کۆمەڵێک کرد کە لە کڵابێکی ناسراوی شەوانە خەریکی جەژن و هەڵپەڕکی بوون. لە ئەو هێرشەدا لانی کەم ٣٩ کەس کوژران و ٦٩ کەسیش بریندار بوون.