Accessibility links

دەزگاکانی ڕاگەیاندن: لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێک لە ڕۆژئاوای توکیا برینداری لێدەکەوێتەوە


سەرۆکی گەڕەکی بۆکان لە هەرێمی ئیزمیری تورکیا وتی لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێک بە پاسێکدا کە پاسەوانەکانی زیندانی گواستۆتەوە حەوت کەس برینداربوون و بەرپرسان لێکۆڵینەوە لە ئەگەری هێرشی تیرۆریستی دەکەن.

لیڤینت بریشیتینای سەرۆکی گەڕەکەکە وتی تەقینەوەکە لە حاویەیەکی خۆڵدا دانراوە و کاتێک کە پاسەکە بەلای حاویەکەدا تێپەڕیوە تەقیوەتەوە.

ئەو وێنانەی کە بڵاویکردوونەتەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پیشانی دەدەن کە زیانێکی زۆر بە جامەکانی پاسەکە گەیشتووە.

وتیشی " زانیاریمان لەلایەن پۆلیسەوە وەرگرتووە و ئەوان لێکۆڵینەوە لە ئەگەری هێرشی تیرۆریستی دەکەن." هەروەها وتیشی بریندارەکان بارودۆخیان باشە.

دەزگای هەواڵی تی ئاڕ تی تەلەفیزیۆنی و دەزگای دۆگانی تایبەت بە هەواڵ وتیان بۆمبێک لەناو حاویەیەکی خۆڵدا دانراوە و کاتێک کە پاسەکە بەلایدا تێپەڕبووە تەقیوەتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG