Accessibility links

ڕۆژنامەیەکی تورکی: 56 کەس بەهۆی پەیوەندییان بە گولەنەوە دەستگیرکران


ەسایەتی ئاینی تورکی فەتحوڵا گولەن

ڕۆژنامەی حوڕیەتی تورکی بڵاویکردەوە بەرپرسانی تورکی 48 سەرباز و هەشت کەسی دیکەیان دەستگیرکردووە بە تۆمەتی پەیوەندییان بە کەسایەتی ئاینی تورکی فەتحوڵا گولەنەوە.

فەتحوڵا گولەن لە ئەمەریکا دەژی و تورکیا بە تۆمەتی پلانگێڕان بۆ کودەتاکەی ساڵی 2016 ی تورکیا تۆمەتباری کردووە. لەلای خۆیەوە فەتحوڵا گولەن هەموو ئەو تۆمەتانە ڕەت دەکاتەوە.

ڕۆژنامەکە وتیشی دەستگیرکراوەکان لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکان و فەرمانەکانی دادگای ئیستەنبوڵدادەستگیرکراون.

لە دوای کودەتا سەرنەکەوتووەکەی ساڵی 2016ی تورکیاوە، ئەنقەرە دەستی کردووە بەم کەمپینە و هەموو ئەو کەس و سەرباز و ئەفسەرانە دەستگیر دەکات کە پەیوەندییان بە گولەنەوە هەیە.

ئۆفیسی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە مانگی سێی ئەمساڵدا ڕایگەیاند تورکیا 160 هەزار کەسی دەستگیرکردووە و ژمارەیەکی هاوشێوەی دیکەشی لە کارەکانیان دوورخستۆتەوە. لەنێو دەستگیرکراوەکاندا بە فەڕمی زیاتر لە 50 هەزار کەسیان تۆمەتبار کراون و لە زینداندان تاوەکو دادگایی دەکرێن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG