پۆلیسی تورکیا 20 کەسی دەستگیرکرد کە 15 کەسیان بیانین بەهۆی ئەوەوە گومانی ئەوەیان لێدەکرێت پەیوەندییان بە ڕێکخراوی داعشەوە هەبێت، ئەمەش لەچوارچێوەی توندکردنەوەی ڕێوشوێنی ئاسایشدا لە ئیستەنبوڵ.
بەڵام ڕەگەزنامەی دەستگیرکراوە بیانییەکان ئاشکرا نەکرا.
پۆلیس لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند هێزەکانی دژە تیرۆر و پۆلیسی ئیستەنبوڵ چەند ئەرکێکیان ئەنجامداوە و چوار شوێنیان لە شارەکەدا کردۆتە ئامانج.
دەزگای هەواڵی ئەنادۆڵی تورکیا وتی باوەڕ وایە گومانلێکراوەکان پلانی ئەنجامدانی هێرشێكی تیرۆریستیان داوە لە میانەی ئاهەنگەکانی سەر ساڵی نوێدا.
پۆلیسی تورکیا لەم ڕۆژانەی دواییدا ئەرکەکانیان دژی ئەندامانی داعش لە وڵاتەکەدا چڕتر کردۆتەوە نزیکەی 195 کەسیان لە ڕۆژانی پێنچەشەممە و هەینیدا دەستگیرکردووە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز