Accessibility links

تورکیا فەرمانی دەستگیرکردنی 186 کەس دەدات بە تۆمەتی پەیوەندییانەوە بە تۆڕەکەی گولەنەوە


دەزگای هەواڵی ئەنادۆڵۆ وتی دادگای تورکیا فەرمانێکی دەرکردووە بە دەستگیرکردنی 92 مامۆستا و 94 کەسی دیکە لە ئەرکێکیدا ئەو کەسانە دەکاتە ئامانج کە گومانی ئەوەیان لێدەکرێت پەیوەندییان بە تۆڕەکەی فەتحوڵا گولەنەوە هەبێت، ئەنقەرە دەڵێت گولەن لە پشت کودەتا سەرنەکەوتووەکەی ساڵی 2016ی تورکیاوەیە.

دەزگای هەواڵی ئەنادۆڵۆ وتی ئەو مامۆستایانەی کە دەستگیرکراون لە کۆمەڵێک خوێندنگە کاریان کردووە کە پێشتر بەهۆی پەیوەندییانەوە بە فەتحوڵا گولەنەوە داخراون.

لە ئەرکێکی تردا کە لە شاری قونییەی ناوەڕاستی تورکیا دەستی پێکرد و درێژ بۆوە بۆ 42 هەرێم، بەرپرسانی تورکیا فەرمانی دەستگیرکردنی 84 گومانلێکراویان دەرکرد.

دەزگای هەواڵی ئەنادۆڵۆ دەڵێت پۆلیس هەشت کەسی لە ئەندامانی تۆڕەکەی گولەن گرتووە و بۆ دووانی تر دەگەڕێت لە سێیەم ئەرکدا لە مێرسین و چوار هەرێمی دیکە.

جێی ئاماژەیە دوای کودەتاکەی ساڵی 2016 ی تورکیا، بەرپرسانی تورکیا زیاتر لە 50 هەزار خەڵکیان دەستگیرکردووە و زیاتر لە 150 هەزار کەسی دیکەیان لە کارەکانیان دوورخستۆتەوە لەوانەش سەربازانی سوپا و کەرتی پەروەردە و دامەزراوە گشتییەکان.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG