Accessibility links

تورکیا فەرمانی دەستگیرکردنی 170 کەس دەدات بەهۆی پەیوەندییانەوە بە هەوڵی کودەتاکەوە


کەسایەتی ئاینی تورکی فەتحوڵا گولەن

دەزگای هەواڵی ئەنادۆڵۆ وتی بەرپرسانی تورکی فەرمانی دەستگیرکردنی 170 کەسیان داوە بەهۆی ئەوەوە کە گومانی ئەوەیان لێدەکرێت پەیوەندییان بەو تۆڕەوە هەبێت کە دەستیان هەبووە لە هەوڵی کودەتا سەرنەکەوتووەکەی ساڵی 2016 ی تورکیادا.

ئەرکی دەستگیرکردنەکان لە ئیستەنبوڵەوە دەستی پێکرد و درێژ بۆوە بۆ 37 هەرێم و کۆمەڵێک سەرباز دەستگیرکراون و بەیانی ڕۆژی سێشەممەش 22 کەسی دیکەیان لێ دەستگیرکراوە.

دەزگای ئەنادۆڵۆ وتی پێی وایە گومانلێکراوەکان پەیوەندییان بە ڕابەرە دینییەکانەوە کردووە لە تٶڕەکەدا. ئەم دەستگیرکردنانەی ئەمدواییانەی تورکیا لە چوارچێوەی ئەرکەکەی تورکیادا دێت دژی تۆڕەکەی فەتحوڵا گولەن، کە کەسایەتیەکی ئاینی تورکییە و لە ساڵی 1999 ەوە لە ئەمەریکا دەژی و تورکیا دەڵێت گولەن بەرپرسیارە لە هوڵی کودەتاکە.

فەتحوڵا گولەنیش ڕەتی دەکاتەوە دەستی هەبووبێت لە کودەتاکەدا و سەرکۆنەشی کردووە.

جێی ئاماژەیە دوای تێپەڕبوونی 19 مانگ بەسەر هەوڵی کودەتاکەدا کە بووە هۆی کوژرانی 240 کەس، تورکیا زیاتر لە 50 هەزار کەسی بەپێی یاسایی حاڵەتی نائاسایی دەستگیرکردووە و هەروەها 150 کەسی دیکەی لە سوپا و هەردوو کەرتی گشتی و تایبەت لە کارەکانیان دورخستۆتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG