Accessibility links

ئانادۆڵو: تورکیا 165 کەس دەستگیردەکات کە گومانی ئەوەیان لێدەکرێت پەیوەندییان بە داعشەوە هەبێت


دەزگای هەواڵی ئانادۆڵوی تورکیا ڕایگەیاند پۆلیسی تورکیا لە ئەنقەرە 165 کەسی دەستگیرکردووە بەهۆی ئەوەوە کە گومانی ئەوەیان لێدەکرێت پەیوەندییان هەبێت بە ڕێکخراوی داعشەوە و فەرمانی دەستگیرکردنی 245 کەسیان پێیە لە پایتەخت و ئەو هەرێمەش کە سەر بە پایتەختە.

دەزگاکە وتیشی 1500 پۆلیس بەشداری لە ئەرکەکەدا دەکەن کە لە ئەنقەرە ئەنجام دەدرێت و 250 شوێنیان پشکنیوە.

کەناڵی سی ئێن ئێن تورکی تایبەت وتی پۆلیسی شاری بۆڕسە لە باکووری ڕۆژئاوای تورکیا 27 گومانلێکراویان دەستگیرکردووە کە هاوڵاتی سورییان تێدایە و گومانی ئەوەیان لێدەکرێت پەیوەندییان بە ڕێکخراوی داعشەوە هەبێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG