Accessibility links

تورکیا 150 سەرباز دەستگیر دەکات بەهۆی پەیوەندییانەوە بە گولەنەوە


کەسایەتی ئاینی تورکی فەتحوڵا گولەن
کەسایەتی ئاینی تورکی فەتحوڵا گولەن

دەزگای فەڕمی هەواڵی ئەنادۆڵۆ وتی پۆلیسی تورکی 150 سەربازییان دەستگیرکردووە بەهۆی پەیوەندیانەوە بە کەسایەتی ئاینی تورکی فەتحوڵا گولەنەوە کە لە ئەمەریکا دادەنیشێت و تورکیا بە تۆمەتی پلانگێڕان بۆ کودەتاکەی ساڵی 2016 ی تورکیا تۆمەتباری کردووە.

ئەنادۆڵۆ وتی دەستگیرکراوەکان لەنێو 300 سەربازدان کە 211 کەسیان ئەفسەرن و فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە لەچوارچێوەی ئەو لێکۆڵینەوەیەدا کە دادگای ئیستەنبوڵ ئەنجامی دەدات.

دەزگا فەڕمییەکە وتی لە لێکۆڵینەوەیەکی هاوشێوەدا ڕۆژی پێنجشەممە پۆلیس زیاتر لە 80 سەربازیی هێزی ئاسمانی دەستگیرکردووە.

ئۆفیسی ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە مانگی سێدا وتی لە دوای هەوڵی کودەتاکەوە تورکیا 160 هەزار کەسی دەستگیرکردووە و ژمارەیەکی هاوشێوەشی لە کارەکانیان دوورخستۆتەوە کە کارمەندی حکومەتن.

سەرۆکی تورکیا ڕووبەڕووی ڕەخنەیەکی زۆر بۆتەوە و دەڵێن کە ئەردۆگان هەوڵی کودەتاکە بەکاردەهێنێت بۆ لەناوبردنی ئۆپۆزسیۆن. تورکیاش دەڵێت ئەم ڕێوشوێنانە پێویستن بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی سەر ئاسایشی نیشتیمانیمان.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG