Accessibility links

تورکیا فەرمانی دەستگیرکرنی 1112 کەس دەردەکات بەهۆی پەیوەندیان بە گولەنەوە


فەتحوڵا گولەن

کەناڵی سی ئێن ئێن تورک ئاماژەی بەوەدا تورکیا فەرمانی بە دەستگیرکردنی 1112 کەس دەرکردووە بەهۆی پەیوەندییانەوە بە تۆڕی کەسایەتی ئاینی تورکی فەتحوڵا گولەنەوە کە ئەنقەرە تۆمەتباری کردووە بە تۆمەتی پلانگێڕان بۆ هەوڵی کودەتاکەی ساڵی 2016 ی تورکیا.

ئەم ڕێوشوێنەش لە دوای هەوڵی کودەتاکەوە یەکێکە لە گەورەترین ئەرکەکانی تورکیا دژی ئەو کەسانەی کە گومانی ئەوەیان لێدەکرێت پشتیوانی لە گولەن بکەن. لەلای خۆشییەوە فەتحوڵا گولەن چەند جارێک ڕەتی کردۆتەوە دەستی هەبووبێت لە هەوڵی کودەتاکەدا.

سی ئێن ئێن تورک ئاماژەی بەوەدا ئەرکەکە سەنگی خستۆتە سەر ئەنقەرەی پایتەخت، بەڵام 76 هەرێمی دیکەی گرتۆتەوە.

لە دوای هەوڵی کودەتاکەوە تا ئێستا نزیکەی 77 هەزار کەس زیندانی کراون و چاوەڕێی دادگاییەکانیان دەکەن و هێشتا هەڵمەتی دەستگیرکردنەکان بەردەوامن.هەروەها بەرپرسانی تورکیا بڕیاریاندا نزیکەی 150 هەزار کارمەند و سەرباز لە کارەکانیان دووربخەنەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG