Accessibility links

دەزگاکانی ڕاگەیاندن: تورکیا فەرمانی دەستگیرکردنی 110 کەس دەردەکات بەهۆی پەیوەندییانەوە بە گولەنەوە


فەتحوڵا گولەن
فەتحوڵا گولەن

دەزگای تایبەتی هەواڵی دۆگان و دەزگاکانی دیکەی ڕاگەیاندن لە تورکیا بڵاویان کردەوە کە ئەمڕۆ هەینی بەرپرسانی تورکیا فەرمانی دەستگیرکردنی 110 کەسیان داوە کە کار لە کۆمپانیایەکدا دەکەن بەهۆی ئەو قسانەوە کە گوایە پەیوەندییان هەیە بە کەسایەتی ئاینی تورکی فەتحوڵا گولەن کە ئێستا لە ئەمەریکا دەژی و تورکیا تۆمەتباری کردووە بەوەی پلانی گێڕاوە بۆ کودەتا سەرنکەوتووەکەی ساڵی ڕابردووی تورکیا.

دۆگان باسی لەوەش کردووە پۆلیس زیاتر لە ئیستەنبووڵ دەستگیرکردنەکانی ئەنجامداوە بەڵام دواتر دەستگیرکردنەکان فراوان بوون بۆ 24 هەرێمی دیکە. گومانلێکراوەکانیش بەڕێوبەر و هاوبەش و کارمەند بوون لە گروپی کایناک بۆ بڵاوکردنەوە و ئەو کۆمپانیایانەش کە پەیوەندییان پێوەی هەیە.

تورکیا لە ساڵی 2015 وە چاودێری خستۆتە سەر کایناک بەهۆی پەیوەندییەکانیەوە بە کەسایەتی ئاینی تورکی فەتحوڵا گولەن کە ئێستا لە ویلایەتی پێنسلڤانیای ئەمەریکا دەژی. کۆڵن ڕەتی کردۆتەوە کە هیچ پەیوەندییەکی هەبێت بە کودەتا سەرنەکەوتووەکەی ساڵی ڕابردووی تورکیاوە.

تورکیا چاودێری خستۆتە سەر سەدان کۆمپانیای دیکە کە پەیوەندییان هەیە بە کایناکەوە و زۆربەی ئەو کۆمپانیایانە ناوخۆیین و بچووکن، ئێستاش کۆمەڵێک بەرپرس ئەو کۆمپانیایانە دەبەن بەڕێوە کە تورکیا خۆی دایناون بۆ بەڕێوبەرایەتییان.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG