Accessibility links

تورکیا فەرمانی دەستگیرکردنی دەیان ئەفسەر دەدات بەهۆی پەیوەندییان بە گولەنەوە


کەسایەتی ئاینی تورکی فەتحوڵا گولەن

دەزگای ڕاگەیاندنی فەڕمی تورکیا ڕایگەیاند بەرپرسانی تورکی فەرمانی دەستگیرکردنی 68 کەسیان داوە کە گومانی ئەوەیان لێدەکرێت پەیوەندییان هەبێت بە کەسایەتی ئاینی تورکی فەتحوڵا گولەنەوە، لەنێویشیاندا ئەفسەری ناو سوپای تێدایە بە پلەی عەقید.

جێی ئاماژەیە تورکیا فەتحوڵە گولەن بە تۆمەتی پلانگێڕان بۆ هەوڵی کودەتاکەی دوو ساڵ لەمەوبەری تورکیا تۆمەتبار دەکات بەڵام گولەن ئەو تۆمەتانە ڕەت دەکاتەوە.

دەزگای هەواڵی فەڕمی ئەنادۆڵۆ وتی لەنێو ئەو کەسانەدا کە فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرکراوە 19 ئەفسەری تێدایە لە ئەركێکدا کە هێزەکانی وشکانی سوپای گرتۆتەوە لە 19 هەرێمدا بە ئەنقەرەی پایتەختیشەوە.

ئەنادۆڵۆ ئاماژەی بەوەدا 22 عەقید و 27 موقەدەم لەنێو ئەو ئەفسەرانەدان کە فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرکراوە و تا ئێستا 19 کەسیان دەستگیرکراون.

ڕەخنەگرانیش سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان تۆمەتبار دەکەن بەوەی کە هەوڵدەدات هەوڵی کودەتاکە وەکو هۆکارێک بەکاربهێنێت بۆ لەناوبردنی ئۆپۆزسیۆن. تورکیاش دەڵێت ئەم ڕێوشوێنانە گرنگن بۆ سەرکەوتن بەسەر هەڕەشە ئەمنییەکانی سەر وڵاتەکەدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG