Accessibility links

گیرانی تاوانباری هێرش بۆ سەر یانەی شەوانە لە ئیستانبوڵ


هێرش بۆ سەر یانەی شەوانە، تورکیا

بە گوێرەی ئاژانسی ئاسۆشێتێدپرێس گومانلێکراوی هیرش بۆ سەر یانەی شەوانەی ئیستانبوڵ کە ٣٩ کەسی کوشت لە کردارێکی پولیس دا گیراوە، وەک میدیاکانی تورکیا زوویەکی سێ شەمە ڕاپۆرتی دەکەن.

ئەو گومانلێکراوە لە کردارێکی تایبەتی پولیس بۆ سەر مالێک لە گەڕەکی ئەسەن یوڕت لە ئیسانبوڵ گیرا، وەک ئێن تی ڤی ڕاپۆرتی کرد. ئەو تەلەڤزیۆنە گوتی کە ئەو کەسە لە ماڵێک دا نیشتەجێ ببوو کە هی دوستێکی خەڵکی قیرقیزستانە.

داعش بەرپرسایەتی بۆ کوشتاری یانەی شەوانەی ئیستانبوڵ وەئەستۆ گرتووە، دەڵێت هێرشەکە لە یەکەم کاتەکانی ساڵی نوێێ زاینی دا بوو و بە تۆڵەی کردارەکانی لەشکری تورکیا لە باکووری سوریایە. ئەو پیاوە کە وەک گومانلێکراو بوو لە وەتا هێرشەکە خۆی بێ سەر و شوێن کردبوو.

ڕۆژنامەی حوریەت و دزگاکانی دیکەی ڕاگەیاندن ئەو کەسەیان وەک عەبدولقادر ماشاریپۆڤ، خەڵکی ئۆزبەکستان، ناساندووە.

ئاژانسی پەیامنێری دۆغان یەکەم وێنەی ئەو هێرشبەرەی بڵاوکردوە. وێنەکە ئەو پیاوە نێشان دەدات کە دەم و چاوی هەڵمساوە و شێن هەڵگراوە و کراسی بۆری لە بەردایە. ئێن تی ڤی گوتی ئەو پیاوە پێش گرتنەکە بەرگری لە خۆی نیشان دابوو.

ئەو تەلەڤزیۆنە ڕاپۆرتی کرد کە کەسێكی قیرقیزی کە دۆستی چەکدارەکە بووە لە گەڵ سێ کەسی تر دەستبەرسەرکراون.

رۆژنامەی حوریەت گوتی هاوسەر و کچێكی یەک ساڵانەی چەکدارەکە لە کردارێکی پولیس لە ١٢ی ئەم مانگە دا گیران.

XS
SM
MD
LG