دەزگای هەواڵی ئانادۆڵووی تورکیا ڕایگەیاند بەرپرسان ئەمڕۆ فەرمانی دەستگیرکردنی 79 مامۆستای پێشوویان دەرکردووە لە چوارچێوەی ئەو کەمپینەدا کە دوای هەوڵی کودەتاکەی ساڵی ڕابردوودا دەستی پێکردووە.
دەزگا هەواڵییەکە کە حکومەت بەڕێوەی دەبات گوتی مامۆستاکان لەو قوتابخانانەدا کاریان کردووە کە گومانیان لێدەکرێت پەیوەندییان هەبێت بە کەسایەتی ئاینی فەتحوڵا گولەنەوە کە ئێستا لە ئەمەریکا دهژیت و ئانکارا بە هۆی پلانگێڕان بۆ کودەتاکەی ساڵی ڕابردووی تورکیا تۆمەتباری کردووە.
گولەن کە لە ساڵی 1999 ەوە لە پێنسلڤانیای ئەمەریکا دەژی هەموو ئەو تۆمەتانە ڕەت دەکاتەوە.
دەزگاکە گوتیشی هێزەکانی ئاسایش لە ئەنکارا ئەرکی دەستگیرکردنەکان ئەنجام دەدەن کە لەوێ هەزاران مامۆستا لە هەموو شارەکانی وڵاتەکەوە هاتوون بۆ سەردانی مستەفا کەمال ئەتاتورکی دامەزرێنەری کۆماری تورکیای نوێ بەمەبەستی ئاهەنگێڕان بۆ ڕۆژی نیشتیمانی مامۆستایان.
لە دوای هەوڵی کودەتا سەرنەکەوتووەکە بەرپرسانی تورکی زیاتر لە 50 هەزار کەسیان دەستگیرکردووە و ئێستا لە چاوەڕوانی دادگاییکردن دان به ئهو تومهتهی که پهیوهندیان به گولهنهوه ههبووه، لەکاتێکدا نزیکەی 150 هەزار کەسی دیکە لە کارەکانیان لابراون و ئەندامانی سوپا و هەردوو کەرتی تایبەت و گشتیان تێدایە.
سەرچاوە/ ڕۆیتێرز