Accessibility links

تورکیا فەرمانی دەستگیرکردنی 271 سەرباز دەدات بە تۆمەتی پەیوەندییان بە گولەنەوە


کەسایەتی ئاینی تورکی فەتحوڵا گولەن

دەزگای ڕاگەیاندنی فەڕمی تورکیا بڵاویکردەوە بەرپرسانی تورکی فەرمانی دەستگیرکردنی 271 سەربازییان دەرکردووە لە ئەرکێکدا کە ئەو کەسانەی کردۆتە ئامانج کە پشتیوانی لە کەسایەتی ئاینی تورکی فەتحوڵا گولەن دەکەن، ئەنقەرە گولەنی تۆمەتبار کردووە بە تۆمەتی پلانگێڕان بۆ کودەتاکەی دوو ساڵ لەمەوبەر.

کەناڵی تی ئاڕ تی هەواڵی وتی ئەرکەکە لە دەیان هەرێم دەستی پێکردووە بۆ دەستگیرکردنی ئەو سەربازانەی کە پەیوەندییان بە تۆڕەکەی گولەنەوە هەیە کە لە ئەمەریکا دادەنیشێت.

ڕۆژنامەی ستار ئاماژەی بەوەدا زۆربەی ئەوانەی دەستگیر دەکرێت سەربازن و دە ئەفسەریان تێدایە بە پلەی عەقید. هەروەها جەنەڕاڵێکی خانەنشینیش لەنێو گومانلێکراوەکاندایە. وتیشی پۆلیسی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە ئیستەنبووڵ ئەرکەکەی لە کاتژمێر پێنجی بەیانی ئەمڕۆ دەست پێکردووە.

ئۆفیسی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەمانگی سێدا وتی لەم جۆرە ئەرکانە لە دوای هەوڵی کودەتاکەوە زۆر دووبارە دەبنەوە و بەرپرسانی تورکی 160 هەزار کەسیان دەستگیرکردووە و ژمارەیەکی هاوشێوەی دیکەیان لە کارەکانیان دوورخستۆتەوە لە کەرتی گشتی و تەیبەتیشدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG