Accessibility links

تورکیا فەرمانی دەستگیرکردنی 120 سەربازیی سوپا دەدات بەهۆی پەیوەندییانەوە بە گولەنەوە


دەزگای هەواڵی ئەنادۆڵی تورکیا بڵاویکردەوە دادوەری تورکیا فەرمانی دەرکردووە بە دەستگیرکردنی 120 سەربازیی سوپا ئەمەش دوایین ئەو دەستگیرکردنانەیە کە لە دوای کودەتا سەرنەکەوتووەکەی ساڵی 2016 وە ئەنجام دەدرێت.

دەزگاکە وتیشی پۆلیس ئەرکەکانی لە 43 هەرێم ئەنجامداوە و باوەڕوایە کە 58 کەسیان بەکارهێنەری بەرنامەی نامە ناردنی بایلۆک بن کە لە تورکیا بەکارهێنانی ئەو بەرنامەیە قەدەغە کراوە.

جێی ئاماژەیە دوای کودەتاکەی ساڵی 2016، تورکیا ئەو بەرنامەیەی قەدەغە کرد و وتی شوێنکەوتووانی کەسایەتی ئاینی فەتحوڵا گولەن بەکاریان هێناوە بۆ پەیوەندییکردن لەنێوان خۆیاندا لە شەوی کودەتاکەدا، لەکاتێکدا سەربازە یاخیبووەکان تانکەکان و فڕۆکە جەنگییەکانیان بەکار‌هێنا بۆ هێرشکردنە سەر پەرلەمان و زیاتر لە 240 کەس کوژران.

لەلای خۆشیەوە فەتحوڵا گولەن کە لە ساڵی 1999ەوە دانیشتووی ئەمەریکایە هەموو ئەو تۆمەتانە ڕەت دەکاتەوە.

زیاتر لە 50 هەزار کەس دەستگیرکراون و چاوەڕێی دادگاییکردنەکەیان دەکەن بە تۆمەتی پەیوەندییان بە گولەنەوە و نزیکەی 150 هەزار کەسی دیکەش لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە و لەنێویاندا کارمەندانی سوپا و هەردوو کەرتی گشتی و تایبەتی تێدایە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG