Accessibility links

تورکیا فەرمانی دەستگیرکردنی 100 سەرباز دەدات بەهۆی پەیوەندییان بە گولەنەوە


دەزگای ڕاگەیاندنی فەڕمی تورکیا بڵاویکردەوە دادوەری تورکیا فەرمانی بە دەستگیرکردنی سەد سەرباز داوە بەهۆی ئەوەوە کە گومانی ئەوەیان لێدەکرێت پەیوەندییان هەبێت بە کەسایەتی ئاینی تورکی فەتحوڵا گولەنەوە.

دەزگای هەواڵی ئەنادۆڵۆ بڵاویکردەوە فەرمانی دەستگیرکردنەکە لە دەرەنجامی ئەو لێکۆڵینەوانەوە بووە کە سەبارەت بەو پەیوەندییانەی لەڕێی تەلەفونەوە کراون لەنێوان سەربازەکاندا کە گومانی ئەوەیان لێدەکرێت ئەندام بن لە تۆڕەکەی گولەندا، بەهۆی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانەوە فەرمانی دەستگیرکردنەکان دراون.

لە ساڵی 2016 ەوە دوای کودەتاکەی تورکیا، پۆلیس بە ڕێکخراوی ئەو کەسانە دەستگیر دەکات کە پەیوەندییان هەبووە بە فەتحوڵا گولەنەوە، تورکیا گولەنی تۆمەتبار کردووە بە تۆمەتی پلانگێڕان بۆ کودەتاکە و گولەنیش ئەوە ڕەت دەکاتەوە.

هەتا ئێستا زیاتر لە 77 هەزار کەس دەستگیرکراوە و چاوەڕێی دادگاییەکانیان دەکەن، لە کاتێکدا 150 هەزار کارمەند و سەربازیی دیکە لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە. ئەم دەستگیرکردنانەش هێشتا لە تورکیادا بەردەوامە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG