Accessibility links

تورکیا کوژرانی 14 و برینداربوونی 130 سەرباز و چەکداری لە هێرشەکەی سەر عەفرین ڕادەگەیەنێت


وەزارەتی تەندروستی تورکیا ئەمڕۆ ڕایگەیاند 14 سەربازیی تورکی و چەکدارانی سوپای سوریای ئازاد کوژراون و 130 سەربازیی تر برینداربوون لە میانەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی تورکیادا بۆ سەر عەفرین.

ئەحمەد دەمیرجانی وەزیری تەندروستی تورکیا دوای سەردانەکەی بۆ لای سەربازە بریندارەکان بە ڕۆژنامەنووسانی وت سێ سەربازیی تورکی و 11 چەکداری سوپای ئازادی سوریا تا ئێستا کوژراون لە پێکدادانەکاندا لە باکووری سوریا.

وتیشی 130 سەربازیی تر ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی تورکیا کراون و 82 کەسیان دوای چارەسەرکردن هاتوونەتە دەرەوە. وتیشی هیچ بریندارێکی قورس نیە و فریاگوزاری تەندروستی زیاتر نێردراوە بۆ ناوچەکە.

سوپای تورکیا لە بەیاننامەیەکدا وتی نزیکەی 343 چەکداریان لە باکووری سوریا کوشتووە لەو کاتەوەی کە ئەرکە سەربازییەکە دەستی پێکردووە.

بەڵام هێزەکانی سوپای سوریای دیموکرات وتی تورکیا زیادەڕۆیی دەکات لە ژمارەی کوژراواندا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG