Accessibility links

یەکینەکانی پاراستنی گەل: هێزەکانی تورکیا بۆمبارانی عەفرین دەکەن و هەوڵدەدەن بێنە ناو شارەکەوە


عەفرین

وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل وتی هێزەکانی تورکیا بۆمبارانی شاری عەفرینی کردووە و بەلایەنی کەمەوە 18 کەسیان کوشتووە و لە جەنگدان لەگەڵ هێزەکانی تورکیا و چەکدارە هاوپەیمانەکانی کە دەیانەوێت بێنە ناو شارەکەوە.

بروسک حەسەکە وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل لە عەفرین وتی هێزەکانی تورکیا لەگەڵ چەکدارە هاوپەیمانەکانیدا هەوڵدەدەن بێنە ناو عەفرینەوە.

وتیشی بۆمبارانی ناوچەکە دەکەن تاوەکو بتوانن بێنە ناو عەفرینەوە و یەکینەکانی پاراستنی گەل و یەکینەکانی پاراستنی ژن کە سەر بەوانن شەڕ لەگەڵ هێزەکاندا دەکەن.

XS
SM
MD
LG