Accessibility links

یەکێتی دیموکراتی کوردی سوریا داوای جووڵانەوە دەکات دژی بۆمبارانکردنی عەفرین لەلایەن تورکیاوە


حیزبی یەکێتی دیموکرات کە حیزبێکی سەرەکی سیاسی کوردییە لە سوریا داوای لە زلهێزەکانی جیهان کرد بۆمبارانکردنەکەی تورکیا بۆ سەر عەفرین ڕابگرن.

حیزبەکە لە بەیاننامەیەکدا وتی " ئێمە لە لیژنەی جێبەجێکاری حیزبی یەکێتی دیموکراتین و بە توندی سەرکۆنەی بۆمبارانکردنەکەی تورکیا دەکەین بۆ سەر عەفرین. داواش لە کۆمەڵگەی جیهان و هەموو وڵاتان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و دەزگاکانی مافی مرۆڤ و دەزگا یاساییەکان دەکەین بەرپرسیارێتی خۆیان لە ئەستۆ بگرن بەرامبەر زیاتر لە یەک ملیۆن دانیشتووی عەفرین."

هەروەها لە بەیاننامەکەدا هاتووە دەڵێت " داوا لە نەتەو یەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکەین بە خێرایی بجوڵێن و ئەوەی پێویستە ئەنجامی بدەن بۆ ئەوەی باکووری سوریا و ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فوڕات ناوچەیەکی پارێزراو بێت."

وتیشی " ئێمە جەخت لەوە دەکەینەوە کە عەفرین بە تەنها نابێت، هەموو گوند و شارەکانی ڕۆژئاڤا و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە ئامادەباشیدان بۆ وەستان لەبەردەم ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت لەدژی ئیرادەی گەل و داوا شەرعیەکانیان بوەستنەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG