Accessibility links

تورکیا کۆمەڵێک هاوڵاتی ڕوسی دەستبەسەر دەکات


دەزگای هەواڵی تی ئاڕ تی هابەر وتی دادگایەکی تورکیا شەش گومانلێکراوی خستۆتە زیندانەوە و تاوەکو دواتر دادگایی بکرێن، چوار هاوڵاتی ڕوسییان تێدایە و بە تۆمەتی سیخوڕیکردن و پلاندانان بۆ هێرشکردنە سەر چیچانیەکان دەستبەسەر کرابوون.

دەزگاکە وتی پۆلیسی تورکیا لە 8 ی مانگی 10 دا لە ئەرکێکدا کە سەنگی خستبووە سەر ئیستەنبوڵ و باشووری ئەنتاڵیا، گومانلێکراوەکانی دەستبەسەر کردووە، گومانلێکراوەکانیش چوار هاوڵاتی ڕوسی و ئۆکرانیەک و ئۆزبەکیەکن.

تی ئاڕ تی هابەر لە زاری دەزگای هەواڵی ئەنادۆڵۆی تورکیاوە بڵاویکردەوە دادگایەکی ئیستەنبوڵ بە تۆمەتی " سیخوڕی سیاسیی یاخود سەربازیی "فەرمانیکرد بە هێشتنەوەی گومانلێکراوەکان بە دەستبەسەرکراوی، ئەگەر هاتوو تۆمەتەکەیان بەسەردا بسەپێت, ئەوا ڕووبەڕووی 15-20 ساڵ زیندانی دەبنەوە.

تی ئاڕ تی وتی " گوایە گومانلێکراوەکان ئامادەکارییان کردووە بۆ هێرشێکی چەکداری بۆ سەر ئەو چیچانیانەی کە لە تورکیا دەژین و چەکیان دەستکەوتووە و پلانیان بۆ ئەم جۆرە کارانە داڕشتووە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG