Accessibility links

دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا ئیدانی تورکیا دەکات


دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا ڕۆژی سێشەممە ئیدانەی تورکیای کرد کە ماوەی دوو ساڵە سەرۆک شارەوانییەکی ئۆپزسیۆنی دەستبەسەرکردووە بەبێ دادگایی کردن، ئەمەش نوێترین بڕیاری دادگای ئەوروپایە لە زنجیرەک بڕیاریدا دژ بە ئەنقەرە لەسەر زیندانیکردنی کەسایەتییە سیاسییەکان.

دادگای سەر بە ستراسبۆرگ ڕایگەیاند، لابردنی تونجەر بەکرهان، چالاکوانی دێرینی کورد، لەسەر کارەکەی وەک سەرۆکی شارەوانی سیرت، ماوەیەکی کورت پاش هەڵبژاردنی مانگی سێی 2014ی بە " ئاشکرانەگونجاو بوو" و سەرپێچی کردن بوو لە مافی ئازادی و مافی ڕادەربڕینی.

بەکرهان ئەندامی پارتی ئاشتی و دیموکراسی (بەدەپە)ی سەر بە کوردەکان بوو تۆمەتبار کرا بەوەی پەیوەندی هەبووە لەگەڵ پەکەکەدا.

ئەو بۆ ماوەی 2 ساڵ و هەشت مانگ لە زیندان مایەوە بەر لەوەی لە مانگی 10 ی ساڵی 2019 دادگایی بکرێت و سزای 10 ساڵ زیندانی کردن بدرێت.

بەکرهان سکاڵای لە دژی ڕاگرتنی بەر لە دادگاییکردن بردە بەردەم دادگای ئەوروپا.

دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا ڕایگەیاند " دەستگیرکردنی داواکار، نوێنەرێکی هەڵبژێردراوی خەڵکی بۆ ئەو ماوە زۆرە لەسەر حیسابی چالاکییە سیاسییەکانی دەستێوەردانێکی دروستکرد کە بە ئاشکرا ناگونجێت لەگەڵ ئەو ئامانجە ڕەوایانەی کە هەوڵی بەدەستهێنانی دەدەن."

بەبێ ئەوەی باس لە تاونبارکردنەکەی و سزاکەی بکات گوتیشی " دەستگیرکردنەکەی " پێویست نەبوو لە کۆمەڵگەیەکی دیموکراسیدا."

دادگای ئەوروپا فەرمانی دا تورکیا بڕی 11 هەزارو 800 دۆلار بدات بە بەکرهان بۆ قەرەبوو لەگەڵ زیاتر لە 3 هەزار دۆلار بۆ خەرجییەکانی.





XS
SM
MD
LG