سه‌رکوته‌کان له تورکیا له لایه‌ن حکومه‌ته‌وه به‌رده‌وامه و له به‌رامبه‌ردا کاردانه‌وه‌کانی بوه‌ته ئه‌و هێرشه تاو تاوانه‌ی پ‌ک‌ک و یان ئه‌و ته‌قینه‌وانه که ته‌یره‌کانی ئازادی کوردستان وه‌ئه‌ستۆی ده‌گرێت. ئه‌م زه‌نجیره سه‌رکوت و کاردانه‌وه که‌ی کۆتایی دێت؟ چی بوه هۆی ئه‌وه که ده‌وره‌یه‌ک سه‌قامگیری و ئاگربه‌ست له نێوان حکومه‌تی تورکیا و پ‌ک‌ک پشێوێت و دیسان شه‌ڕ ده‌ست پێبکاته‌وه.
له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به پێی یاسای نێونه‌ته‌وه‌یی به‌رپرسیاری سه‌ره‌کی هه‌موو ڕووداوێک له قه‌واره‌یه‌کی سیاسی‌دا ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمیه و حکومه‌تی تورکیا ده‌بێت وه‌ک به‌رپرسیاری سه‌ره‌کی ڕه‌وشی ئێستای تورکیا و ده‌ست پێکی دووباره‌ی شه‌ڕ شه‌رمه‌زار بکرێت، جێگای ئه‌وه هه‌یه بپرسین لایه‌نی به‌رامبه‌ر واتا کورده‌کان تا چ ڕاده‌یه‌ک ده‌بێت له ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌دا به‌رپرسیار بکرێن.
له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆر له چاودێران له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕن ئه‌ردۆغان به پلانه‌وه ئه‌م شه‌ڕه‌ی هه‌ڵگرساندۆته‌وه و ئه‌مه پێش بینی ده‌کرا، پ ک‌ک چۆن ده‌یتوانی پێش به ده‌ستپێکی دووباره‌ی شه‌ڕ بگرێت؟ پ‌ک‌ک له ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌دا هیچی پێده‌کرا؟
له ئه‌م زیاتر له یه‌ک ساڵه‌یکه له ده‌ستپێکی دووبارهه‌ی شه‌ڕ تێپه‌ڕده‌بێت پ‌ک‌ک چ هه‌ڵه گه‌لێکی ستراتژیکی و تاکتیکی هه‌بووه؟ چ ڕه‌وت یان ڕه‌وشێک ده‌توانێت تاک به ئه‌و قه‌ناعه‌ته بگه‌یه‌نێت که به هێرشه خۆکوژییه‌کان و ته‌قینه‌وه‌کانی کۆتایی بهێنێت؟
له به‌رنامه‌ی "ڕوانگه" ئه‌م حه‌وتووه‌دا، ئه‌م باسه له گه‌ڵ به‌ڕێزان دوکتور خالید خه‌یاتی، مامۆستای زانستگه‌لی سیاسی زانکۆی لین شاوپینگ له سوئێد و عه‌مار گوڵی، رۆژنامه‌وان له ناوه‌ندی نۆچه و شرۆڤه‌ی کورد له ئاڵمان تاوتۆ ده‌که‌ین.