Accessibility links

تورکیا 143 کەس دەستگیر دەکات کە گومانی ئەوەیان لێدەکرێت پەیوەندیان بە داعشەوە هەبێت


دەزگای هەواڵی ئەنازۆڵ وتی پۆلیسی تورکیا لەمیانەی چالاکییەکانی دژە تیرۆردا لە هەشت شاری تورکیا 143 کەسی دەستگیرکردووە کە گومانی ئەوەیان لێدەکرێت پەیوەندییان هەبێت بە ڕێکخراوی داعشەوە.

ئەنازۆڵ باسی لەوە کردووە دژە تیرۆری تورکیا ڕۆژی شەممە 49 بیانیان دەستگیرکردووە لە ئەنقەرە. وتیشی باوەڕوایە هەندێک لە دەستگیرکراوەکان پلانی هێرشیان داناوە بۆ ڕۆژی 29ی مانگ ڕۆژی کۆماری تورکیا.

پۆلیس لە هەرێمی بۆڕسە لە باکووری ڕۆژئاوای تورکیا 39 کەسی دەستگیرکردووە ، 28 کەسیان خەڵکی سوریان و دووانیان خەڵکی ئازرباینجانن. لەنێو دەستگیرکراوەکاندا هەشت هەرزەکاریشی تێدایە.

دەزگای ئەنازۆڵ ڕاشیگەیاند پۆلیس بەیانی ڕۆژی یەکشەممە 22 کەسی دیکەی لە ئارزروم دەستگیرکردووە لەچوارچێوەی لێکۆڵینەوەکاندا سەبارەت بە ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان و وتیشی لەنێو دەستگیرکراوەکاندا ئەندامی باڵای ڕێکخراوی داعشی تێدایە.

وتیشی پۆلیس 33 کەسی دیکەی لە پێنج شارەکەی دیکە دەستگیرکردووە لەوانەش ئیستانبوڵ و ئیزمیر.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG