Accessibility links

ئه‌م به‌ره‌وپێشچوونه‌ به‌شێکه‌ له‌ هه‌ڵمه‌تی سه‌روکی سوریا به‌شار ئه‌سه‌د بۆ کۆنترۆڵکردنه‌وه‌ی ناوچه‌کان له‌ گرووپه‌ یاخیبوه‌کان

ئامانجی ئاگربه‌ستی جیاواز له‌باشووری سوریا، که‌ وڵاته‌یه‌کگرتوه‌کان و ڕوسیا تێیدا به‌شدارن، هه‌وڵدانه‌ بۆ دامرکاندنه‌وه‌ی هه‌ڵکشانی مه‌ترسیه‌کانی ئوردن و ئیسرائیلی دراوسێ‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌ خواسته‌ سه‌ربازیه‌کانی ئێران له‌ ناوچه‌که‌دا، له‌وانه‌ مه‌ترسی له‌وه‌ی ئێران پلانی بوونی له‌ناوچه‌که‌ بۆ داهاتووی دوور هه‌بێت.

ئه‌م مه‌ترسیانه‌ له‌ئاکامی جموجوڵه‌کانی ئه‌م دوایه‌یی ملیشیا شیعه‌کانی سه‌ر به‌ئێرانه‌ و شه‌ڕکردنیان شانبه‌شانی هێزی سه‌ربازی حکومه‌تی سوریا – به‌ئاراسته‌ی سنوری ئوردن له‌گه‌ڵ سوریا و ناوچه‌ی ستراتیجی دیکه‌ له‌ باشوری ڕۆژهه‌ڵات له‌ نزیک سنوری عێراق.

ئه‌م به‌ره‌وپێشچوونه‌ به‌شێکه‌ له‌ هه‌ڵمه‌تی سه‌روکی سوریا به‌شار ئه‌سه‌د بۆ کۆنترۆڵکردنه‌وه‌ی ناوچه‌کان له‌ گرووپه‌ یاخیبوه‌کانی ڕۆژئاوا پشتیوانیان ده‌کات له‌ پارێزگای ده‌رعا و له‌ڕێکخراوی ده‌وڵيتی ئیسلامی له‌ باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا له‌نزیک سێگۆشه‌ی سنووری له‌گه‌ڵ ئوردن و عێراق.

به‌ڵام دراوسێکانی سو‌ریا گومانیان ‌له‌ئێران هه‌یه ئه‌جندای کاری فراوانتری هه‌بێت، له‌وانه‌ دانانی رێگایه‌کی زه‌مینی له‌ سوریاوه‌ په‌یوه‌ندی هه‌رێمی له‌گه‌ڵ ئێران و عێراق و لوبنان دروستکات.

حکومه‌تی ئوردن که‌ له‌دانوستاندن به‌شداره‌ له‌مباره‌یه‌وه‌ گوتی ئاگر به‌ست له‌باشووری سوریا که‌ بڕیاره‌ نیوه‌ڕۆی سبه‌ی یه‌کشه‌ممه‌ ده‌ستپێبکات ئامانجی هێشتنه‌وه‌ی گردبوونه‌وه‌ی هه‌موو هێزه‌کانه‌ له‌ جێگای ئێستایاندا.

XS
SM
MD
LG