ڕۆژی شه‌ممه ڕێـکه‌وتی 17 ی دوازده یه‌که‌مین سـاڵیادی ئه‌و کوڕه هه‌ژاره‌ی تونس بوو که له داخی زوڵم و سته‌می ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاته‌که‌ی ئاگری له خۆی به‌ردا و به‌هۆیه‌وه پاش چه‌ند ڕۆژێـک گیانی له‌ده‌سـتدا.
به‌ڵام بڵێسه‌ی ئاگری محه‌مه‌د بوعزیزی ته‌مه‌ن 26 سـاڵ هه‌ر له جه‌سته‌ی خۆیدا خاموش نه‌بووه‌وه، به‌ڵـکو به‌ربووه کورسی حوکمی سه‌رۆکه زۆرداره‌کانی وڵاتانی عه‌ره‌ب و هه‌تا ئه‌مڕۆش وا له سوریا دانه‌مرکاوه‌ته‌وه.
لیسا براین په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له پاریس ڕاپـۆرتی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه و هاوکارمان شـایان پاشـا به کوردی ئاماده‌ی کردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4:57 خوله‌كه.