Accessibility links

دانۆڵد تڕامپ دەڵێت تا ئەو کاتەی ئەمن سەرۆک بم خەڵک ئەو مافەی دەستوری دەبێت کە خاوەنی چەک بێت.


سەرۆک تڕامپ لە کۆبوونەوەی ساڵانەی ناوەندی نیشتمانی چەک هەینی ٤ی مانگی ٥ی ٢٠١٨
سەرۆک تڕامپ لە کۆبوونەوەی ساڵانەی ناوەندی نیشتمانی چەک هەینی ٤ی مانگی ٥ی ٢٠١٨

سەرۆکی ئەمەریکا بەڵێنی دا کە بەندی ٢ی مافەکانی دەستوری، کە ماف بە خەڵک دەدات خاوەنی چەک بێت وەک خۆی دەمێنێتەوە

چەند مانگ دوای رووداوی دڵتەزێنی دەسترێژی لە نێو قوتابخانەیەک لە فلۆریدا، سەرۆک تڕامپ هەینی بۆ ئەندامانی ناوەندی نیشتمانی چەک قسەی کرد و بە جیدی داوای کرد ئەندامانی کۆماری زیاتر بۆ کۆنگرێس هەڵبژێرن بۆ ئەوەی پشتیوانی لە ئەو مافەی دەستوری ئەمەریکا بکەن کە ڕێگا بە خەڵک دەدات خاوەنی چەک بن.

تڕامپ گوتی کە دێمۆکڕاتەکان دەیانەوێت "چەک قەدەغە بکەن" و گوتی ئەگەر وڵات ئەو هەنگاوە زۆر خراپە هەڵبێنێتەوە، ڕەنگە هەموو ئوتوموبیلی ڤان و لۆرییەکانیش قەدەغە بکات چونکە ئەوان چەکی نوێ بۆ تێرۆرستانن.

تڕامپ لە دەمێکدا بۆ کۆمەڵێک لە پشتیوانانی چەک لە ئەمەریکا قسەی دەکرد داوای کرد لە هەڵبژاردنەکانی ئەم ساڵ بۆ کۆنگرێس دەنگ بۆ پشتیوانی کردن لە ئەو مافە بدەن خەڵک چەکی هەبێت، گوتی:

"هەرگیر واز لە ئازادی خۆمان ناهێنێن. ئێمە بە ئازادی دەژین و بە ئازادی دەمرین."

تڕامپ لە کۆبوونەوەی سەرانسەری ساڵانەی ناوەندی نیشتمانی چەک، بەڵێنی دا کە بەندی ٢ی مافەکانی دەستوری، کە ماف بە خەڵک دەدات خاوەنی چەک بێت وەک خۆی دەمێنێتەوە و جەختی کرد، "هەتا ئەو کاتەی من سەرۆکم هەرگیز بەربەست ناخرێتە بەردەم ئەو مافە".

لە مانگی ٢ی زاینی ئەم ساڵ قوتابێک لە قوتابخانەیەکی دوای ناوەندی لە ئەیالەتی فلۆریدا دەسترێژی لە مامۆستایان و قوتابیان کرد کە ١٧ کەس کوژران و ژمارەیەکی زیاتریش بریندار بوون.

ڕێزگرتن لە کوژراوانی قوتابخانەیەک لە ئەیالەتی فلۆریدا، مانگی ٢ی ٢٠١٨
ڕێزگرتن لە کوژراوانی قوتابخانەیەک لە ئەیالەتی فلۆریدا، مانگی ٢ی ٢٠١٨

تڕامپ لە وتارەکەی دا ئاماژەی بە ئەو دەسترێژییە کرد و دەڵیت، ئەو "سەرەخۆشی لە برینداران و بنەماڵەی قوربانیان کرد و هەروەها بەرنووسێکی یاسایی مۆر کرد کە تێیدا سیستەمی لێکوڵینەوە لە پێشێنەی ئەو کەسانە باشتر بکات کە دەیانەوێت چەک بکرن و پارە تەرخان دەکەن کە ئاسایشی قوتابخانەکان بپارێزن."

هەروەها لە وتارەکەی دا دووپاتی کردەوە پشتیوانێکی بە هیز دەکات بۆ ئەوەی ڕیگا بدرێت مامۆستایانی قوتابخانە بە باشی مەشق ببینن و لە نێو قوتابخانەدا خاوەنی چەکی شاراوە بن.

ئەمە دەبێتە چوارەمین وتاری تڕامپ کە بەردەوام لە کۆبونەوەی سەرانسەری ئەو ناوەندە بەڕیوەدەچیت کە زۆر بە جیدی پشتیوانی لە مافی دەستوری دەکات خەڵک لە ئەمەریکا خاوەنی چەک بن.

XS
SM
MD
LG