Accessibility links

تڕامپ ده‌ڵێت عه‌ڕه‌بستان په‌سندی بردنه‌ی سه‌ر به‌رهه‌م هێنانی نه‌وتی کردووه‌


Donald Trump

شاره‌زایانی نه‌وت ده‌ڵێن ڕه‌نگه‌ وڵاتانی ئۆپه‌یک به‌ ته‌واوی نه‌وت بۆ بازار دابین بکه‌ن ئه‌گه‌ر ئیران به‌رهه‌می نه‌وت ه‌م بکاته‌وه‌.

سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا شه‌مه‌ له‌ سه‌ر تویتری خۆی نووسی که‌ شای عه‌ڕه‌بستانی سعودی په‌سندی داواکه‌ی په‌سند کردوه‌ که‌ به‌رهه‌م هێنانی نه‌وت "ڕه‌نگه‌ هه‌تا 2،000،000 بۆشکه‌" زیاتر بکات بۆ ئه‌وه‌ی جێگای نه‌وتی ئێران و ڤێنێزوێلا بگرێته‌وه‌. کاربه‌ده‌ستانی سعودی له‌ ئه‌م باره‌یه‌وه‌ تا ئێستا هیچ لێدوانێکیان نه‌داوه‌.

عه‌ڕه‌بستان وه‌ک هه‌ره‌ وڵاتی پێشه‌نگی ناردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی نه‌وت پلانی هه‌یه‌ ڕۆژانه‌ 11 ملیۆن بۆشکه‌ له‌ مانگی جولای دا به‌رهه‌م بێنێت، وه‌ک سه‌رچاوه‌یه‌کی به‌شی پێشه‌سازی ئه‌م حه‌وتووه‌ ئه‌مه‌ی به‌ ڕۆیتێرز گوت، واتا دوای ئه‌وه‌ی ئۆپه‌یک له‌ گه‌ڵ رووسیا و وڵاتانی دیکه‌ی به‌رهه‌مهێنان ڕێککه‌وتن که به‌رهه‌م هێنان تا 1 ملیۆن بۆشکه‌ زیاد بکه‌ن.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تڕامپ خه‌ریکی گوشار بۆ ولاتان دێنێت که‌ هه‌موو هه‌نارده‌کانی نه‌وتی ئێران له‌ مانگی نوامبره‌وه‌ که‌م بکه‌نه‌وه‌ کاتێک ئه‌مه‌ریکا گه‌مارۆکان به‌ سه‌ر تارا ندا ده‌سه‌پێنیته‌وه‌.

کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریکا گوشار بۆ سه‌ر هاوپه‌یمانان له‌ ئه‌رووپا، ئاسیا و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دێنن که‌ پشتیوانی له‌ گه‌مارۆکان بکه‌ن، که‌ مه‌به‌ستی گوشار هێنان بۆ ئێرانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ دوای ریکه‌وتنه‌که‌ له‌ سه‌ر پرۆگرامی ناوکیه‌که‌ی وتووێژ بکات.

XS
SM
MD
LG