Accessibility links

دادگای باڵای ئەمەریکا فەرمانە نوێیەکی سەرۆک ترامپی بۆ قەدەغەکردنی گەشت پەسەند کرد


لە سەرکەوتنێکدا بۆ سەرۆک دانۆڵد ترامپ دادگای باڵای ئەمەریکا ڕۆژی دووشەممە بڕیاریدا ڕێگە بدات بە نوێترین فەرمانی سەرۆک ترامپ بۆ قەدەغەکردنی گەشت بمێنێتەوە لە کاتێکدا مشتومڕە یاساییەکان بەردەوام دەبێت لە دادگا نزمەکاندا.

حەوت دادوەر بە بەڵی دەنگیاندا بۆ فەرمانەکە لەکاتێکدا دوو دادوەر ڕوث بەیدەر گنسبۆرک و سۆنیا سۆستۆمەیەر دژی بوون.

دادگا هیچ هۆکارێکی نەدا سەبارەت بە بڕیارەکەی.

قەدەغەکردنی گەشت، کە ئەمە سێیەمین فەرمانی قەدەغەکردنی گەشتە کە سەرۆک ترامپ دەریکردووە، گەشتی هاوڵاتیانی هەشت وڵات بۆ ئەمەریکا قەدەغە دەکات، لەوانەش چاد و ئێران و لیبیا و کۆریای باکوور و سۆماڵ و سوریا و ڤەنزوێلا و یەمەن، شەش لەو وڵاتانە زۆرینە موسوڵمانن.

دادوەری دادگا نزمەکان لە ماریلاند و هاوای فەرمانەکەیان ڕاگرتووە و دەڵێن نابێت جێبەجێ بکرێت.

بڕیارەکەی ڕۆژی دووشەممەی دادگا ئەو کەسانەش دەگرێتەوە کە هۆکاری بەهێزیان هەیە بێنە ناو ئەمەریکاوە یاخوود کەسێک دەناسن لە ئەمەریکا، ئەو کەسانەش باپیر و زڕ برا و زڕخوشک و پور و مام و خاڵۆزا و ئامۆزا دەگرێتەوە.

پارێزەرانی ویلایەتی هاوای ئاماژەیان بەوەدا کە هیچ هۆکارێک نیە بۆ دادگای باڵا لەم کاتەدا بێتە ناو دۆسییەکەوە چونکە دادگاکە پێشتر بەوەی زانیوە کە هەندێک لە گەشتیارانی ئەو هەشت وڵاتە دەتوانن بە پارێزراوی ڤیزا وەربگرن.

دادوەری گشتی جێف سێشنس وتی " بڕیارەکە سەرکەوتنێکە بۆ پارێزراوی و ئاسایشی خەڵکی ئەمەریکا." سەرۆک ترامپیش وتی قەدەغەکردنی گەشت پێویستە بۆ پارێزگاریکردنی وڵاتەکە لە هەڕەشەکان.

جێگری وتەبێژی کۆشکی سپی هۆگن گیدلی وتی بڕیارەکەی ڕۆژی دووشەممەی دادگای باڵا شتێکی سەیر نیە و زۆر گرنگە بۆ پاراستنی وڵاتەکەمان.

سەرچاوە/ VOA

XS
SM
MD
LG