Accessibility links

سەرۆک ترامپ دەڵێت هێرشی سەر بنکەکەی ئەلقاعیدە لە یەمەن زۆر سەرکەوتووبوو


سەرۆکی ئەمەریکا دەڵێت ئەو هێرشەی لە کۆتایی مانگی یەکدا لە لایەن هێزێکی تایبەتی ئەمەریکاوە کرایە سەر بنکەیەکی لقی ئەلقاعیدە لە یەمەن زۆر سەرکەوتووبوو.

سەرۆک ترامپ شەوی سێشەممە لە یەکەم وتاری لە بەردەم کۆنگرس، لەوەتەی لە 20 ی مانگی یەک دەسەڵاتی گرتۆتەدەست، ژنی ئەو سەربازەی بە ئامادەبووان ناساند کە لە هێرشەکەدا کوژرا و وتی هەرگیز لە یادی ناکەن.

وتیشی جەیمس ماتس وەزیری بەرگری بۆی دووپاتکردۆتەوە هێرشەکە ئێجگار سەرکەوتوو بووە و بەهۆیەوە توانراوە دەسـتبگیرێت بەسەر بڕێکی زۆری زانیاری گرنگ کە لە ئایندە دەبنە مایەی سەرکەوتنی زیاتر بەسەر دوژمناندا.

پێشتر کاربەدەستێکی گەورەی ئەمەریکا وتبوی ئەو زانیاریانەی دەستیان کەوتووە بریتین لە چۆنیەتی دروستکردنی بۆمب و مەشق و ڕاهێنانی چەکدارانی قاعیدە.

هێرشەکە 29 ی مانگی یەک کرایە سەر بنکەیەکی ڕێکخراوی ئەلقاعیدە لە دورگەی عەرەب لە پارێزگای بەیزای لە یەمەن. کاربەدەسـتانی ئەمەریکا وتیان 14 چەکداری ڕێکخراوەکە لەگەڵ چەند هاوڵاتیەکی سیڤیل کوژراون. هەروەها سەربازی ئەمەریکی ڕایان ئۆینز تەمەن 36 ساڵ لە هێرشەکەدا کوژرا.

سەرچاو/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG