Accessibility links

سەرۆک ترامپ بەهۆی قەیرانی ئۆکرانیاوە کۆبوونەوەکەی لەگەڵ پوتندا هەڵوەشاندەوە


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ وتی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتندا هەڵوەشاندۆتەوە کە وابڕیاربوو لە میانەی کۆبوونەوەکەی کۆمەڵەی بیستدا لە ئەرجەنتین ئەنجام بدرێت، ئەمەش بەهۆی ئەو قەیرانەی کە ئێستا هەیە لە نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیادا.

سەرۆک ترامپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی " لەبەر ئەوەی کە دەریاوان و کەشتییەکانی ئۆکرانیا لە ڕوسیاوە نەگەڕاونەتەوە بۆ وڵاتی خۆیان، بڕیارمدا باشترێکە بۆ هەموو لایەک کە کۆبوونەوەکەم لەگەڵ سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتندا لە ئەرجەنتین هەڵبوەشێنمەوە."

لەلایەکی دیکەوە دەزگای هەواڵی ئینتەرفاکسی ڕوسی لە زاری وتەبێژی کرێملن دیمیتری بێسکۆڤەوە بڵاویکردەوە کرێملن هیچ زانیارییەکانی فەڕمی لانیە سەبارەت بەوەی سەرۆک ترامپ بڕیاریداوە کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتندا هەڵبوەشێنێتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG