Accessibility links

سەرۆک ترامپ بەرگری لە بڕیارەکەی سەبارەت بە کشانەوەی ئەمەریکا لە سوریا دەکات


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ

لەمیانەی سەردانێکی لەناکاودا بۆ عێراق، سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ بەرگری لە بڕیارەکەی کرد سەبارەت بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە سوریا و وتی " زۆر کەس لە لەکۆتایدا باوەڕ بە شێوازی بیرکردنەوەی من دێنن."

سەرۆک ترامپ بەبێ گوێدانە ئامۆژگاری گەورە ڕاوێژکارەکانی، بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکایدا لە سوریا، یەکێک لەو بەرپرسە باڵایانەی کە دژی بڕیارەکەی سەرۆک ترامپ بوو، وەزیری بەرگری ئەمەریکا جیم ماتیس بوو کە ڕۆژێک دوای بڕیارەکە دەستی لەکارەکەی کێشایەوە.

سەرۆک ترامپ ئاماژەی بەوەدا پێشتر بە ڕاوێژکارەکانی وتووە " با لە سوریا بێینە دەرەوە."

سەرۆک ترامپ لە بنکەی ئاسمانی ئەسەد لە ڕۆژئاوای بەغداد بە ڕۆژنامەنووسانی وت " پێم وایە زۆرێک باوەڕ بە شێوازی بیرکردنەوەی من دەهێنن وکاتی ئەوە هاتووە مێشکمان بەکاربهێنین."

هەروەها سەبارەت بە عێراقیش سەرۆک ترامپ وتی بەنیاز نیم لە عێراق بکشێینەوە.

وتیشی " لە ڕاستیدا دەتوانین عێراق وەکو بنکەیەک بەکاربهێنین ئەگەر بمانەوێت شتێک لە سوریادا ئەنجام بدەین."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG