Accessibility links

سەرۆک ترامپ: شێوازی مامەڵەکردنی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لەگەڵ ڤایرۆسی کۆرۆنا جێی داخ بوو


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ وتی لە داهاتوویەکی نزیکدا بەیاننامەیەک سەبارەت بە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بڵاودەکاتەوە، ئەوەشی خستەڕوو شێوازی مامەڵەکردنی ڕێکخراوەکە لەگەڵ ڤایرۆسی کۆرۆنادا " زۆر جێی داخ " بوو.

سەرۆک ترامپ لە کۆشکی سپی وتی بەمزووانە بڕیارێک دەدات سەبارەت بە یارمەتیە داراییەکانی ئەمەریکا بۆ ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، ئاماژەشی بەوەدا بیر لەوە دەکاتەوە یارمەتییەکە کەم بکاتەوە بۆ 40 ملیۆن دۆلار بەڵام هەندێک ئەو بڕەیان پێ زۆر بووە.

سەرۆک ترامپ کاتێک پرسیاری لێکرا سەبارەت بەوەی بۆچی لە کۆبوونەوە وەزارییەکەی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیدا لێدوانی نەدا وتی " وام هەڵبژارد ئەمڕۆ بەیاننامە دەرنەکەم. لە داهاتوویەکی نزیکدا بەیاننامە دەردەکەم، بەڵام پێم وایە ڕێکخراوەکە لەمدواییانەدا کارێکیان کردووە جێی داخە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG