Accessibility links

کۆشکی سپی: سەرۆک ترامپ فەرمانێک سەبارەت بە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەردەکات


بەرپرسانی کۆشکی سپی وتیان ڕۆژی پێنجشەممە سەرۆک ترامپ فەرمانێک واژۆ دەکات کە پەیوەست دەبێت بە کۆمپانیاکانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە، ئەمەش دوای ئەوەی هەڕەشەی داخستنی تۆڕەکانی کرد و تۆمەتباری کردن بە تۆمەتی کپکردنی دەنگی کۆنەپارێزەکان.

بەرپرسانی کۆشکی سپی وردەکاری زیاتریان نەدا. هێشتا ڕوون نیە سەرۆک ترامپ چۆن دەتوانێت هەڕەشەکانی بۆ داخستنی ئەو کۆمپانیایانە جێبەجێ بکات کە موڵکی تایبەتن.

سەرۆک ترامپ ڕۆژی چوارشەممە لەسەر تویتەرەکەی نوسی " کۆمارییەکان هەست دەکەن تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەنگی کۆنەپارێزان بەتەواوی کپ دەکەن، بە زۆر ڕێکیان دەخەینەوە یاخود دایاندەخەین، بەر لەوەی ڕێگە بدەین ئەوە ڕووبدات. بینیمان لە ساڵی 2016 هەوڵی چیان دا و شکستیان هێنا. ناتوانین ڕێگەبدەین نمونەیەکی لەوە ئاڵۆزتر جارێکی دیکە ڕووبدات. بە هەمان شێوە ناتوانین ڕێگە بدەین دەنگدان لە ڕێگەی پـۆستەوە(بەرید) لەسەر ئاستێکی فراوان لە وڵاتەکەماندا ڕەگ دابکوتێت. چونکە بۆ هەموو لایەک ئاسان دەبێت فرتوفێڵی تێدابکات و کارتەکان بدزێت. بۆیە ئەو کاتە کێ زیاتر فرتوفێڵ بکات ئەو دەیباتەوە. بە هەمان شێوە، تۆڕەکانی پەیوەندی کۆمەڵایەتی هەر ئێستا ڕەفتارتان بگۆڕن!!!"

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG