Accessibility links

سەرۆک ترامپ پێشوازی لە سیاسەتەکانی ئیتاڵیا دەکات سەبارەت بە کۆچ


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ پێشوازیی لە سیاسەتی ئیتاڵیا کرد کە تا دێت توندتر دەبێت بەرامبەر کۆچ، ئەمەش لە میانەی کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ سەرۆک وەزیری ئیتاڵیا جۆزێپی کۆنتی لە کۆشکی سپی.

سەرۆک ترامپ لە کۆشکی سپی بە سەرۆک وەزیری ئیتاڵیا جۆزێپی کۆنتی وت " زۆر هاوڕام لەگەڵ ئەوەدا کە دەیکەیت سەبارەت بە کۆچ، کۆچی نایاسایی و تەنانەت کۆچی یاساییش."

وتیشی " کۆنتی هەڵوێستێکی زۆر بەهێزی گرتۆتە بەر لەسەر سنوور، تەنها چەند وڵاتێکی کەم ئەو هەڵوێستەیان هەبووە، بەڕاستی من پێم وایە ئەو کارە ڕاستەکە دەکات."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG