Accessibility links

سەرۆک ترامپ: ئەگەر ئێران هەر جوڵەیەک دژی ئەمەریکا بکات ئەوا هەڵەیەکی گەورە دەبێت


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ
سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ

سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ هۆشیاریدا و وتی دوای ئەوەی واشنتن کەشتیە فڕۆکە هەڵگرەکان و فڕۆکە بۆمبهاوێژەکانی لە ناوچەکەدا ىڵاوکردۆتەوە، ئەگەر ئێران هەوڵ بدات هەر جووڵەیەک بکات دژی ئەمەریکا ئەوا هەڵەیەکی زۆر گەورە دەبێت.

سەرۆک ترامپ لە کۆشکی سپی بە ڕۆژنامەنووسانی وت دەبینن لەگەڵ ئێراندا چی ڕوودەدات، بەڵام ئەگەر ئێران هەوڵ بدات هەر شتێک دژی ئەمەریکا بکات ئەوا هەڵەیەکی گەورە دەبێت.

ئەم لێدوانەی سەرۆک ترامپیش دوای ئەوە هات ئیماڕات ڕایگەیاند چوار کەشتی بازرگانی وڵاتەکەی ڕووبەڕووی کردەوەی تێکدەرانە بوونەتەوە لە نزیک ئیمارەی فەجیرە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG