Accessibility links

کۆشکی سپی: سەرۆک ترامپ کشانەوەیەکی پارێزراوی دەوێت بۆ هێزەکانی ئەمەریکا لە سوریا


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ

کۆشکی سپی وتی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ گرەنتی پارێزراوی هێزەکانی ئەمەریکای دەوێت لەگەڵ کشانەوەیان لە سوریادا و هەروەها دەشڵێت هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە کشانەوەکە نەگۆڕیوە. ئەمەش ڕۆژێک دوای ئەوە هات ڕاوێژکاری ئاسایشی ئەمەریکا جۆن بۆڵتن کۆمەڵێک مەرجی بۆ کشانەوەکە دانا کە پێدەچێت چەند مانگێک بخایەنێت.

وتەبێژی کۆشکی سپی مەرسیدس شلاب بە کەناڵی فۆکس نیوزی وت " سەرۆک هەڵوێستەکەی خۆی نەگۆڕیوە، ئاماژەشی بەوەداوە کە ئامانجی سەرەکی ئەو پارێزراوی هێزەکانمان و پارێزراوی هاوپەیمانەکانمانە." وتیشی " لەبەر ئەوە وەزارەتی بەرگری پلانێک پێشکەش دەکات بۆ کشانەوەی هێزەکانمان بە ئاشتی."

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا جۆن بۆڵتن ڕۆژی یەکشەممە مەرجێکی نوێی دانا بۆ کشانەوەی ئەمەریکا لە سوریا و وتی دەبێت تورکیا ڕازی بێت لەسەر پاراستنی کوردەکان کە هاوپەیمانی ئەمەریکان.

ڕۆژی یەکشەممە سەرۆک ترامپ دووبارە جەختی لەوە کردەوە ئەمەریکا هێزەکانی لە سوریادا دەکشێنێتەوە، بەڵام ئاماژەشی بەوەدا ئەم هەنگاوە لەوانەیە بەخێرایی جێبەجێ نەکرێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG