Accessibility links

کۆشکی سپی: سەرۆک ترامپ لە مانگی پێنجدا سەردانی ژاپۆن دەکات


کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لە 25 بۆ 28 ی مانگی پێنجدا سەردانی ژاپۆن دەکات بەمەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆک وەزیری ژاپۆن شینزۆ ئابیدا.

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە دراوە دوو سەرۆکەکە گفتوگۆ لەسەر بابەتەکانی پەیوەست بە کۆریای باکوور دەکەن، لەوانەش هەوڵەکان بۆ داماڵینی تەواوەتی چەکی ناوەکیی کۆریای باکوور.

هەروەها دەڵێت " دوو سەرۆکەکە گفتوگۆ لەسەر هەنگاونان بەرەو توندکردنەوەی پەیوەندییە بازرگانیی و وەبەرهێنانەکانی نێوان دوو وڵاتەکە دەکەن."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG