Accessibility links

ژمارەی زیانی گیانی ئاگرکەوتنەوەی دارستانی کالیفۆرنیا دەگاتە ٧٦ کەس


ئاگرکەوتنەوە، شاری پارادیس لە باکوری ئەو ئەیالەتەی وێران کردووە.  هەزاران خانووبەرە لە مەترسیدان.

سەرۆکی ئەمەریکا سەردانی ئەو ناوچانەی ئەیالەتی کالیفۆڕنیای کرد کە بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵنێری ئاسۆشێتدپرێس بە هۆی ئاگرکەوتنەوەی دارستان تا ئێستا ٧٦ کەس سوتاون و زیاتر لە هەزار کەسیش بێ سەر و شوێنن.

دانۆڵد تڕامپ دوای سەردان لە هەندێک ناوچەی ئەو ئەیالەتە گوتی: "لە ئێستا دا دەمانەوێت بە دۆخی ئەو خەڵکەی کە تا ئەو ڕادەیە تووشی زیانی لە ڕادەبەدەر بوونە پێیان ڕابگەین."

ئەو هەروەها گوتی: "هێشتا ناوچەی وا هەن کە ئەگەری دەستڕەسی بە ئەوان نیە؛ ئێمە لیرە کەسانی وامان دیوە کە بە شێوەیەکی باوەرنەکراو هەوڵ دەدەن."

سەرۆک تڕامپ ئەوەی کە بە سەر شاری پارادایس هاتوە وەک "خەمێنەری" وەسفکرد و گوتی: "کەس بیری لێنەدەکرد کە شتی ئاوا ڕووبدات."

سەرۆکی ئەمەریکا پێش سەردانی بۆ کالیفۆڕنیا گوتبووی: "ئێمە سەبارەت بە بەریوەبردنی دارستانەکان دەدوێین. من گەلێک جار گوتبووم کە ئەگەر بە ئەو بابەتە ڕاگەیشتبان تووشی سەرئەنجامی ئاوا نەدەبووین و دۆخەکە جیاواز دەبوو. بەڵام ئێستا هەموو بە خۆشێەوە تێدەگەین کە لە گەڵ بابەتێکی گەورە ڕووبەڕووین. تا ئێستا زۆر بە گرانیش بۆ ئێمە تەواو بووە. ئەگەر بە بەڕێوەبردنی دارستان ڕابگەین هەم خەرجی دارایی و هەم زیانی گیانی زۆر کەم دەبنەوە."

بەڕیوەبەرایەتی تڕامپ کالیفۆڕنیای وەک ناوچەیەکی زیان وێکەوتوو ڕاگەیاندووە کە دەتوانێت لە یارمەتی تەنگەتاوی بەرخوردار بێت.

ئاگرکەوتنەوە، شاری پارادیس لە باکوری ئەو ئەیالەتەی وێران کردووە. هەزاران خانووبەرە لە مەترسیدان. هەروەها دەوری ٥٢ هەزار کەسیش ناچاربوونە ماڵەکانیان جێ بهێڵن کە زۆرێک لە ئەوان لە ئوردوگاکانی کاتی دا دەژین.

هێشتا هۆی ئاگرکەوتنە لە باکوری ئەو ئەیالەتە ڕوون نەکراوەتەوە، بەڵام بە گوتەی کاربەدەستان ڕەنگە هۆیەکی کەم و کوری لە دەزگا و ئامێرەکانی کارەبادا بێت.

XS
SM
MD
LG