Accessibility links

سەرۆک ترامپ لە مانگی حەوتدا سەردانی بەڕیتانیا دەکات


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لەگەڵ سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا تێریزا مەی
سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لەگەڵ سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا تێریزا مەی

سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لە مانگی حەوتدا بە سەردانێکی کار گەشت دەکات بۆ بەڕیتانیا و لەگەڵ سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا تێریزا مەیدا کۆدەبێتەوە.

بەرپرسانی کۆشکی سپی و بنکەی سەرۆکایەتی وەزیرانی بەڕیتانیا وتیان سەرۆک ترامپ لە 13 ی مانگی حەوتدا سەردانی بەڕیتانیا دەکات و لەگەڵ تێریزا مەیدا کۆدەبێتەوە، بەڵام هیچ وردەکارییەکی دیکەیان نەدا.

هەروەها ڕوون نەبۆوە سەرۆک ترامپ چەند ڕۆژی پێدەچێت لە بەڕیتانیا، کە دوای زیاتر لە ساڵێک لە سەرۆکایەتییەکەی ئەمە یەکەمین جارە سەردانی بەڕیتانیا بکات.

دواکەوتنی سەردانەکە کۆمەڵێک پرسیار دروست دەکات لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان ئەمەریکا و بەڕیتانیا، لەکاتێکدا سەردانی کار ئاماژە بەوە دەدات کە سەردانەکە گرنگییەکی کەمتری هەیە وەک لە سەردانێکی نێودەوڵەتی فەڕمی.

جێی ئاماژەیە سەرۆک ترامپ بەنیاز بوو سەردانی بەڕیتانیا بکات بۆ کردنەوەی باڵیۆزخانەیەکی نوێ لە بەڕیتانیا، بەڵام لە مانگی یەکدا سەردانەکەی هەڵوەشاندەوە. لەکاتێکدا بەڕیتانیەکان بەڵێنیاندا خۆپیشاندان ڕێکبخەن لە دژی ئەوەی سەرۆک ترامپ بێتە ناو وڵاتەکەیانەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG