Accessibility links

سەرۆک ترامپ لەگەڵ سەرۆک وەزیری ئیرلەندا کۆبۆوە


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لەگەڵ سەرۆک وەزیری ئیرلەندا لیۆ ڤارادکار
سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لەگەڵ سەرۆک وەزیری ئیرلەندا لیۆ ڤارادکار

سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لە یەکەمین سەردانیدا وەکو سەرۆکی ئەمەریکا لەگەڵ سەرۆک وەزیری ئێرلەندا لیۆ ڤارادکاردا کۆبۆوە، لەمیانەی سەردانەکەیدا دڵنیایی دایە ئیرلەندا کە جیابوونەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتی ئەوروپا لە بەرژەوەندی ئیرلەندادا دەبێت.

سەرۆک وەزیری ئیرلەندا لیۆ ڤارادکار کە پشتیوانی لە جیابوونەوەی بەڕیتانیا دەکات لە یەکێتی ئەوروپا، کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرۆک ترامپدا قۆستەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ترسەکانی وڵاتەکەی لە جیابوونەوەکە، کە لەوانەیە کاریگەرییەکەی لەسەر ئیرلەندا زیاتر بێت لەهەموو وڵاتانی دیکەی یەکێتیەکە.

بابەتی سنووری باکوور ئیرلەندا بابەتێکی ئاڵۆزە لە هەوڵەکانی بەڕیتانیادا بۆ جیابوونەوە لە یەکێتی ئەوروپا و چۆنێتی هێشتنەوەی سنووری ئیرلەندا بە کراوەیی لەگەڵ هەرێمی ئیرلەندای باکووردا ( کە سەر بە بەڕیتانیایە ) دوای جیابوونەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتی ئەوروپا، هەروەها گرەنتی ئەوەی کە ئەم پڕۆسەیە نەبێتە هۆی لەناوبردنی ئارامی لە ناوچەکەدا کە ماوەی بیست ساڵە ئاشتی تیایدا بەرقەرارە.

پێش کۆبوونەوەکەی لەگەڵ ڤارادکاردا، سەرۆک ترامپ وتی پێشبینی ئەوە دەکات سەرۆک وەزیری ئیرلەندا پرسیاری لێبکات سەبارەت بە جیابوونەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتی ئەوروپا، وتیشی شتەکان باش دەبن بۆ ئیرلەندا.

سەرۆک ترامپ بە ڕۆژنامەنووسانی وت " بارودۆخی سنوور ئێستا باشە، دەتانەوێت تاقی بکەنەوە و هەر بەمشێوەیە بمێنێتەوە و منیش دەزانم کە ئەمە خاڵێکی گەورەی ناکۆکییە سەبارەت بە جیابوونەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتی ئەوروپا، من دڵنیام لەوەی شتەکان بەباشی بەڕێوەدەچن."

لە میانەی ململانێکاندا لە هەرێمی ئیرلەندای باکوور نزیکەی 3600 کەس کوژران و دواتر بووە ململانێیەکی تائیفی لەنێوان یەکێتی خوازەکاندا کە زۆربەیان پڕۆتستانتن و کاثۆلیکیەکان، پڕۆتستانتەکان دەیانەوێت هەرێمەکە وەکو بەشێک لە بەڕیتانیا بمێنێتەوە. ڕێکەوتنە ئاشتیەکەی ساڵی 1998 بە نێوەندگیری ئەمەریکا بووە هۆی کۆتای هێنان بە توندوتیژییەکان.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG