Accessibility links

سەرۆک ترامپ مافی ڤیتۆ بەکاردەهێنێت دژی بڕیارێکی کۆنگرێس بۆ کۆتایی هێنان بە بەشداریکردنی ئەمەریکا لە جەنگی یەمەن


کۆشکی سپی وتی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ مافی ڤیتۆی بەکارهێناوە دژی بڕیارێکی کۆنگرێس بۆ کۆتایی هێنان بە بەشداریکردنی ئەمەریکا لە جەنگی یەمەن کە سعودیە ڕابەرایەتی دەکات.

سەرۆک ترامپ وتی " ئەم بڕیارە هەوڵێکی ناپێویست و مەترسیدارە بۆ بێهێزکردنی دەسەڵاتە دەستوورییەکانم، هەروەها گیانی هاوڵاتیان و سەربازە ئازاکانی ئەمەریکا دەخاتە مەترسییەوە، لە ئێستا و لە داهاتووشدا."

لە مانگی چواردا ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا پڕۆژە بڕیارەکەیان پەسەند کرد و ئەنجومەنی سیناتیش لە مانگی سێدا پەسەندیان کرد، ئەمەش یەکەمین جارە هەردوو ئەنجومەنەکەی کۆنگرێسی ئەمەریکا پڕۆژە بڕیارێک پەسەند دەکەن سەبارەت بە دەسەڵاتەکانی جەنگ و تواناکانی سەرۆک سنووردار دەکەن بۆ ڕەوانەکردنی هێز بۆ بەشداریکردن لە ئەرکەکاندا.

دەنگدانەکەی ئەنجومەنی نوێنەران کە زۆرینەیان دیموکراتەکانن و دەنگدانەکەی ئەنجومەنی سیناتیش کە زۆرینەیان کۆمارییەکانن بەس نەبوون بۆ بەتاڵکردنەوەی ڤیتۆکە کە پێویستی بە سێ یەکی هەردوو ئەنجومەنەکەیە.

ئەوانەی پشتیوانی لە پڕۆژە بڕیارەکە دەکەن دەڵێن هێرشە ئاسمانییەکانی هاوپەیمانێتی بە ڕابەرایەتی سعودیە لە یەمەن قەیرانە مرۆییەکانی زیاتر کردووە و هەروەها ڕەخنەیەکی توند لە سعودیە دەگرن بەهۆی کوژرانی هاوڵاتیانی مەدەنیەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG