Accessibility links

سەرۆک ترامپ: ئەمەریکا لایەنگیری هیچ لایەکی ململانێی نێوان کورد و بەغداد ناکات


وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هەوڵیدا بێ لایەنانە دەرکەوێت لە ململانێکانی نێوان کورد و بەغداددا و سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لە ڕاگەیاندراوێکدا وتی وڵاتەکەی بێ لایەن دەبێت لە کێشەکانی نێوان کورد و بەغدادا.

سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە کۆشکی سپی وتی " وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بێ لایەنی هەڵدەبژێرێت، پەیوەندییەکی زۆر باشمان هەیە لەگەڵ کوردەکان و هەروەها لە پاڵ عێراقیشدا بووین."

وتیشی " ئێمە حەز بەوە ناکەین شەڕ لەگەڵ یەکتریدا بکەن، ئێمە لایەنگیری هیچ لایەک ناکەین لەو شەڕەدا."

ئەمڕۆ هێزەکانی حەشدی شەعبی بەرەو کەرکوک پێشڕەوییان کرد و شاری کەرکوک، دووزخورماتوو، قەرەتەپە ، داقوق و ناحیەی تازە و کۆمپانیای غازی باکوور و فڕۆکەخانەی کەرکوک و بنکەی سەربازیی کەیوان و چەند شوێنێکی دیکەی باشووری کەرکوکیان خستە ژێر ڕکێفی خۆیانەوە.

XS
SM
MD
LG