Accessibility links

سەرۆک ترامپ ڕەخنە لەو ویلایەت و شارانە دەگرێت کە داوای قەرەبووکردنەوەی زیانەکانی کۆرۆنا دەکەن


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ ڕەخنەی لەو شار و ویلایەتانەی ئەمەریکا گرت کە داوای یارمەتی دارایی دەکەن لە حکومەتی فیدڕاڵ تاوەکو قەرەبووی ئەو زیانانەیان بکاتەوە کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بەریان کەوتووە، هەروەها تۆمەتباری کردن بەوەی " بەڕێوبەرایەتییەکانیان خراپە، " وەکو ئاماژەیەک بۆ دیموکراتەکان.

هەندێک لە فەرمانڕەواکانی ویلایەتەکانی ئەمەریکا هەوڵدەدەن بڕی 500 ملیار دۆلار قەرەبوویان لە کۆنگرێسەوە دەست بکەوێت، بەڵام لە ئێستادا کۆنگرێس خۆی ئامادە دەکات بۆ پەسەندکردنی پڕۆژە یاسایەکی دیکەی قەرەبووکردنەوە، ویلایەتەکان دەڵێن ئەو بڕە پارەیەی داواکراوە بۆ خەرجی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسەکە دەبێت.

سەرۆک ترامپ وتی " بۆچی دەبێت خەڵک و باجدەرانی ئەمەریکا ئەو شار و ویلایەتانە ڕزگار بکەن کە بەڕێوبەرایەتیەکانیان لاوازە، لەوانەش بۆ نموونەی ئێلێنوەی کە هەموو ئەو ویلایەتانە دیموکراتەکان بەڕێوەیان دەبەن، ئەمەش لەکاتێکدایە زۆرینەی ویلایەتەکانی دیکە داوای یارمەتی ناکەن، من بۆ تاوتوێکردنی هەموو شتێک کراوەم، بەڵام تەنها دەپرسم بۆچی؟"

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG