Accessibility links

سەرۆک ترامپ دەڵێت فەرمانی بە کوشتنی سولەیمانی کردووە بۆ ڕێگەگرتن لە جەنگ نەک بۆ هەڵگیرساندنی


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ وتی فەرمانی بە کوشتنی قاسم سولەیمانی کردووە بۆ ڕێگەگرتن لە جەنگ نەک بۆ هەڵگیرساندنی، ئاماژەشی بەوەدا سولەیمانی پلانی داناوە بۆ هێرشکردنە سەر ئەمەریکییەکان لە ناوچەکەدا.

سەرۆک ترامپ بە ڕۆژنامەنووسانی وت " سولەیمانی پلانی داناوە بۆ هێرشکردنە سەر دیبلۆماتکاران و سەربازانی ئەمەریکا، بەڵام ڕێگەمان نەدا و لەناومان برد."

وتیشی " جووڵەکەی دوێنێ شەومان بۆ ڕێگەگرتن بوو لە جەنگ، ئەوەمان نەکردووە بۆ هەڵگیرساندنی جەنگ." ئاماژەشی بەوەدا ئەمەریکا نایەوێت ڕژێمی ئێران بگۆڕێت.

وتیشی ئەو هێرشانەی ئەمدواییانەی سەر ئەمەریکییەکان لە عێراق و هێرشەکەی سەر باڵیۆزخانەی ئەمەریکا بە فەمانی سولەیمانی بووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG