Accessibility links

سەرۆک ترامپ دەڵێت ئەمەریکا بە توندی مامەڵە لەگەڵ کۆریای باکووردا دەکات


سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ دەڵێت " زۆر بە توندی" مامەڵە لەگەڵ کۆریای باکووردا دەکات، ئەمەش دوای ئەوەی وڵاتە ڕایگەیاند بە سەرکەوتوویی جۆرێکی نوێی موشەکی بالیستی تاقیکردۆتەوە.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لەگەڵ جەستن ترودوی سەرۆک وەزیرانی کەنەدا لە کۆشکی سپی، سەرۆک ترامپ وتی"کۆریای باکوور کێشەیەکی زۆر زۆر گەورەیە، وە ئێمە بەتوندی مامەڵەی لەگەڵدا دەکەین."

سەرۆک ترامپ ئاماژەی بەوە نەدا کە چۆن وەڵامی ڕەفتارەکانی کۆریای باکوور دەداتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG