Accessibility links

سەرۆک ترامپ : ئەوروپایەکی بەهێز گرنگە بۆ وڵاتە یەکگرتووەکان


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ وتی ئەوروپا بە بەهێزی ببینێت کاتێک فەڕەنسا خۆی ئامادە دەکات بۆ هەڵبژاردنەکان بۆ سەرۆکایەتی فەڕەنسا و بەریتانیاش گفتوگۆ لەسەر مەرجەکانی دەکات بۆ هاتنە دەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا

سەرۆک ترامپ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ سەرۆک وەزیری ئیتاڵیا پاولۆ جنتیلۆنی وتی " بەلێ.... ئەوروپایەکی بەهێز زۆر گرنگە بۆ من وەکوو سەرۆکی ئەمەریکا. دەمانەوێت بە بەهێزی بیانبینین و هاوکاریان بکەین چونکە ئەوە بۆ هەمووان باشە."

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG